

وتەبێژی وەفدی وتوێژكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی ئیدارەی سلێمانی دەڵێ :"دەیانەوێت نمونەیەكی جیاواز لە حوكمڕانی لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پێش كەش بكەن و ئەگەرنا هەر لەسەرەتاوە دەیانتوانی وەك هەولێر و دهۆك كۆتایی بە كێشەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بهێنن."
لەتیف شیخ عومەر وتەبێژی وەفدی وتوێژكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی ئیدارەی سلێمانی بە ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ)ی زمانحاڵی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە :"دوای دەستپێشخەریەكەی مەكتەبی سیاسی و پێشوازی گەرمی گۆڕان لێی، ئێستا دەرگای گەورە كراوەتەوە بۆ چارەسەركردنێكی جیاوازی كێشەكانی پارێزگای سلێمانی و هەموو كێشانەی لە نێوان ئێمە و گۆڕاندایە و چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكەین لە ماوەیكی زوودا بگەینە ئەنجام" .
وتیشی :"ئێمە هەر لە سەرەتاوە بە هەموو هێزە سیاسییەكان وتمان كە دەبێت لە سلێمانی نمونەیەكی جیاواز پێشكەش بكەین، ڕاستە دواكەوتن بوو، بەڵام ئێمە هەر لایەكمان بە تایبەت یەكێتی دەمانتوانی وەك هەولێر و دهۆك كۆتایی پێ بێنین، ڕەنگە بۆ یەكێتی ئیشێكی زۆر زەحمەت نەبوبێت، بەڵكو دەمانەوێت گۆڕان و هەموو لایەنەكانی تر بەشداری بكەن ."
دەشڵی :"ئەوەی لە سلێمانی ڕویداوە لە دواكەوتن زۆر باشترە لەوەی لە هەولێر و دهۆك ڕویداوە".