ووڵات نێت |
يه‌كێك له به‌رپرسانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ رۆژنامه‌ى "النهار"ى لوبنانى رايگه‌ياندووه، "بۆ داعش موفاجه‌ئه‌مان هه‌يه و توركياش له دژمانه".
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: "شكست له ميديادا ده‌بينرێت، نه‌ك له قامووسى زۆرينه‌ى ره‌هاى خه‌ڵكى كوبانێ، به‌و رووحه‌وه جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان يان به گشتى خه‌ڵكى كوبانێ دژى داعش ده‌جه‌نگن، كه به‌و په‌ڕى شه‌ڕه‌نگێزييه‌وه روويكردووه‌ته شاره‌كه‌يان و ده‌يانه‌وێت ئه‌و شاره بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ى خيلافه‌ته‌كه‌يان".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "وێڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كه‌وتنى چوارگۆشه‌ى ئه‌منى كوبانێ، به‌ڵام يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و درووشميان ئه‌وه‌يه كه ناكشێنه‌وه و يان شه‌هيد ده‌بن يان سه‌رده‌كه‌ون".
ئه‌لنه‌هار باسى له‌وه‌شكردووه، "زمانى حاڵى خه‌ڵكى شاره‌كه ده‌ڵێت: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين و سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆدرانمان، به‌ڵام ده‌توانين شه‌ڕ بكه‌ين بۆ چه‌ند مانگێكى ديكه‌ش".
ئه‌و رۆژنامه‌يه له‌سه‌ر زارى "گۆران" يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى يه‌په‌گه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان سه‌رسه‌ختانه به‌رگرى له شاره‌كه‌يان ده‌كه‌ن و كۆڵ ناده‌ن و پشت ناكه‌نه شه‌ڕه‌كه و مه‌يدان به‌جێناهێڵن.
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ گۆران له باكوورى خۆرئاواى كوبانێ قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه.
گۆران ده‌ڵێت: بۆردومانى ئاسمانى ته‌نيا به‌س نييه، پێويسته بۆردومانه‌كان به جۆرێك بن، كه چڕتر بكرێنه‌وه و بنكه سه‌ره‌كييه‌كانى داعش و رێگه‌ى گه‌يشتنى تانك و تۆپه‌كانيان بگرێت.
ئه‌و گه‌ريلايه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌وان موفاجه‌ئه‌يان پێيه بۆ داعش، كه به شێوه‌يه‌كى "سه‌رسوڕهێنه‌ر" ده‌توانن به‌رگرى له شاره‌كه‌يان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێويستى زۆرمان به كه‌لوپه‌لى پزيشكييه بۆ ئه‌وه‌ى برينداره‌كانمان بتوانن دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانيان و توركيا گه‌مارۆيه‌كى توندى خستووه‌ته سه‌رمان و رێگه‌ى ده‌ربازبوونى هيچ پێويستييه‌ك نادات، له كاتێكدا برينداره‌كانى داعش تيمار ده‌كات و ده‌يانگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى.
هه‌روه‌ها وتى: "ئه‌و شوێنانه‌ى داعش له كوبانێ داگيرى كردوون شوێنى ميحوه‌رى نيين وه‌ك ئه‌وه‌ى له ميديادا بانگه‌شيان بۆ ده‌كرێت و ئێمه له تواناماندا هه‌يه له دڵى شاره‌كه‌وه به‌رهه‌ڵستى ئه‌و داگيركارييه بكه‌ين و موفاجه‌ئه‌مان پێيه بۆ داعش".
گۆران جه‌ختش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "شه‌ڕى ئێستاى كوبانێ له‌سه‌ر ئيراده و لێهاتوويى مرۆيى به‌نده و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو گه‌ريلاكانى يه‌په‌گه ئاماده‌ى گيان به‌خشينن له پێناو پاراستنى شاره‌كه‌يان".