نوێترین

recent

14/09/2014

تا ئێستا روونن نیه‌ کورد چه‌ند وه‌زاره‌تی وه‌رگرتوه‌

ووڵات نێت/


پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ھێشتا گفتوگۆکان سەبارەت بەو وەزارەتانەی کە دەدرێن بە کورد، تەواو نەبووە ئەوەش ئاشکرا دەکات" بە فشاری ئەمریکییەکان وەزارەتێک بۆ کورد زیاد کراوە ".
د. موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا  رایگەیاند، وەرگرتنی وەزارەتەکانی کورد لە حکومەتەکەی عەبادیدا تەواوی گفتوگۆکانی لەسەر تەواو نەبوون نەلە رووی کاندیدەکانیەوە نە لەرووی ژمارەکەیەوە، پێویستە گفتوگۆی چڕتری لەسەر بکرێت .
ئاشکرایکرد، حەیدەر عەبادی بە نیاز بوو سێ وەزارەت و جێگرێکی سەرۆک وەزیران بدات بە کورد، بەڵام بە فشاری ئەمریکییەکان وەزارەتێکی تر بۆ کورد زیاد کرا، لە ھەندێ کەناڵی راگەیاندنیشەوە باسی ئەوە دەکرێت کە پێنج وەزارەت دراوە بە کورد .
وتیشی:" ئەو وەزارەتانەی عەبادی پێشکەشی پەرلەمانی کرد بە بێ ئاگاداری کورد بووەو پێشتر رێکەوتنی لەسەر نەکراوە".
 ئەوەشی ئاشکرا کرد:"بەشی یەکگرتووی ئیسلامی وەزارەتێکە و پێدەچێت وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بێت.
لە کاتی متمانە پێدانی حکومەتەکەی عەبادی تەنھا ناوی سێ وەزارەت و کاندیدەکانیان بۆ کورد خوێندرایەوە ئەوانیش وەزارەتی (دارایی، رۆشنبیری، کۆچ و کۆچبەران)، بۆیە تا ئێستا ئەو دوو وەزارەتەی تر روون نییە کە بەر کورد دەکەوێت ".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085