ووڵات نێت/
نیوەرۆی ئەمرۆ لەچوار قۆڵەوە لەلایەن تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگەوە بۆردومانی کۆبونەوەیەکی چەکدارەکانی داعش دەکرێت لەناو ناحیەی جەلەولا ،
محەمەدی حاجی قادر جێگری فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەگەرمەسێر رایگەیاند " ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھەر چوار قۆڵی کۆباشی و حلوان و نەقشبەندی و وادی حەوسەج بۆردومانی چەکدارەکانی داعش دەکەن لەناو ناحیەی جەلەولا و زیانی زۆریان بەرکەوتووە ،
ووتیشی " ژمارەی چەکدارەکانی داعش لەناو ناحیەی جەلەولا زۆر کەم بووەتەوەو بەردەوام لەخۆ حەشارداندان".
رونیشیکردەوە " ئەمرۆ چەندین بۆمبێک لەسەر رێگەی سەرەکی چونە نێو ناحیەی جەلەولاوە پوچەڵکراوەتەوە ".
لەبارەی ھاتنی ھێزێکی ١٥٠ کەسی بۆ ناحیەی جەلەولا لەبەعقوبەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشمەرگەدا بجەنگن ئەو فەرماندەیە ووتی " تاوەکو ئێستا ھیچ زانیاریەکی لەو شێوەیە نەبووەو قسەی لەسەر نەکروە ،