نوێترین

recent

24/09/2014

گۆران ئازاد: ئەو لایەنانەی پەنا بۆ درۆ دەبەن سیاسەتیان كورتی هێناوە

ووڵآت نێت/
لەبارەی ئەو هەواڵەی لەسەر دوو سەركردەی یەكێتی بڵاوكرایەوە گوایە دەستیان هەبووە لە برینی بودجەی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت ئەو هەواڵە لە باس نیوز بڵاوكراوەتەوەو هەموو كەس دەزانێت باس نیوز سەر بە پاراستنی پارتیە .
لەدوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ئەمرۆیش لە وەڵامێكدا گۆران ئازاد، پەرلەمانتاری یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك نوسیویەتی: "هەواڵی بڕینی بودجە لە راگەیاندنەكان بەم شێوەیە ، نەك بۆ یەكێتی ناواقیعی و ناڕاستە ، بەڵكو بۆ پارتی و گۆڕان و ...هتد هەموو هێزێك ناڕاستە ، چونكە دەبێت چ سەركردە و هێزێك هەبێت ئەوەندە بێباك بێت جورئەتی كاری وا بكات؟.
دەڵێت ،" بەڵام بیرمان نەچێت ئەو هێزانەی پەنا بۆ داتاشینی ئەو درۆیانە دەبەن و ئەو هێزانە ئەو درۆیانە گەورە دەكەن ئەوانەن كە قەیرانی جەماوەرییان هەیە و سیاسەتیان كورتی هێناوە" .
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی: 
ئەم هەواڵە ، چــــــۆن و بـــــۆ؟
لەكوێ ئەم هەواڵە بڵاوكرایەوە؟ چی نووسراو چۆن نووسراوە؟
1- ئەم هەواڵە ، لەرۆژنامەی (بــاس) بڵاوكراوەتەوە ، كە هەموو ناوەندی میدیای كوردی و پارتە سیاسیەكان كە باسی دەكەن دەڵێن رۆژنامەی (باس)ی سەر بە پارتی یان سەر بە پاراستن.
2- هەواڵەكە باس لە هیچ سەرچاوە و ناوێك ناكات و هەمووی ونە.
3- عەیبە گەورەكە ئەوەیە ، كۆی سایتە بەناو هاوسەنگ و بێ لایەن و پرۆفیشناڵ و سەربەخۆكان وەك خۆی لە (باس)ـیان وەرگرتووەو بڵاویان كردۆتەوە، بێئەوەی لێدوانی بەرپرسی یەكێتی وەربگرێت ، تەنانەت (KNN) یش لەسەر زاری رۆژنامەی (باس) هەواڵەكە باسدەكات ، كەچی رۆژنامەكە دەڵێ: (عەبادی بە نەوشێروان مستەفا ی وتووە...) -وەك ئەوەی نەوشیروان مستەفا سەرۆكی بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت و(KNN) بەڕێوە نەبات، و نەتوانن پشتڕاستی بكەنەوە- ئەمەش سەلمێنەری ئەو كۆدەنگیەیە بۆ دژایەتی یەكێتی یان دابەزینی ئاستی هەندێ راگەیاندنە.
4- بەگوێرەی پەیوەندی نێوان هەندێ برادەران لە یەكێتی لەگەڵ رێكخەر و هەندێ بەرپرسانی گۆڕان ، ئەوە رەت كراوەتەوە كە عەبادی شتی وای لای ئەوان باس كردبێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085