ووڵآت نێت/
هێزێكی شیعه كه ماوه‌یه‌كه هاتوونه‌ته ناوچه‌ی دوزخورماتوو بۆ شه‌ڕی داعش، له‌گه‌ڵ بازگه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت به‌كێشه‌یان به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و بازگه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه به بێ ته‌قه‌كردن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
مه‌لا كه‌ریم شوكر، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قه‌زای دوزخورماتوو،رایگه‌یاند: "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10:10 ده‌قیقه كێشه‌یه‌ك له بازگه‌ی ده‌روازه‌ی شاری دوزخورماتوو به‌ره‌و كه‌ركوك له‌نێوان هێزه شیعه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه دروستبوو".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هێزه شیعه‌كه نزیكه‌ی هه‌شت ئۆتۆمبێل بوون و رۆشتبوونه سه‌ر بازگه‌كه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی، وتیشی: "به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كان كه‌وتبوونه ئاماده‌باشییه‌وه و دواتریش هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه لیوا شێخ سه‌عید، لیوای پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌گه‌ڵ كادرێكی ئێمه گه‌یشتنه سه‌ر بازگه‌كه، وتیشی: "رێگه نه‌درا كێشه‌كه گه‌وره‌تر ببێته‌وه و به‌بێ ته‌قه‌كردن چاره‌سه‌ر كرا".
مه‌لا كه‌ریم، وتیشی: "بیانووی هێزه شیعه‌كه‌ش بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و بازگه‌یه ئه‌وه بووه گوایه دوێنێ له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ئه‌ندامێكیان، سووكایه‌تییان پێكراوه، به‌ڵام ئه‌مه دووره له راستییه‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه ئه‌و هێزه له چه‌ند گروپێك پێكهاتوون، هێزه‌كانی سه‌ر به سه‌در، هێزێك سه‌ر به به‌در، حزبوڵا و چه‌ند لایه‌نێكی تر، وتیشی: "به‌شێكیان تێگه‌یشتن له‌نێوانماندا هه‌یه و به‌شێكیان زۆر توند مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه زیاتر ئه‌و هێزه‌ی سه‌ر به حزبوڵایه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، وتی: "ئه‌وان ته‌نها بۆ شمه‌ك كڕین داده‌به‌زنه ناو شار، بڕیاریشه له‌م رۆژانه به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر داعش ناوچه‌كه جێبهێڵن و به‌ره‌و خوارووی دوزخورماتوو و ناوچه‌كانی ئه‌لبو حه‌سه‌ن و میر ئه‌حمه‌د بڕۆن".