

سه‌رۆ قادر له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، ئێستا كوردستان ده‌توانێت، هه‌ماهه‌نگیه‌كی عه‌مه‌لی له‌گه‌ڵ عێراق بكات‌و له‌سه‌ر لێدانی داعش‌و كێشه یاساییه‌كانی دیكه، دانوستاندن بكات.
سه‌رۆ قادر نوسیویه‌تی:"له‌مه‌ولا عێراق به‌ئاسانی ناتوانێت له‌مپه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان دروست بكات، ناوه‌نده ده‌ستڕۆیشتوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ناو كێشه‌كه‌دان‌و شاهیدی سیاسه‌تی خراپی حكومه‌تی عێراقن، بۆیه ئه‌و ترسه‌مان ده‌بێت بڕه‌وێته‌وه، گوایه شه‌ڕی داعش، پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دواخست، به‌ڵكو بارودۆخه‌كه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فراونتر‌و جیهانگیرتر كردوه".