نوێترین

recent

18/08/2014

هەرێمی کوردستان چەندی لە کڕینی چەک خەرجکردوو؟

وولات نێت | باس نیوز


حکومەتی عێراق لە ساڵی 2007وە تا ئێستا پارەی چەکی پێشمەرگەی کوردستانی نەداوە و لایەنە کوردییەکانیش دەیکەنە خاڵی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
 
ھیڤا حاجی میرخان بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ ’لە ساڵی 2007وە حکومەتی عێراق پارەی چەکی پێشمەرگەی کوردستانی نەداوە و  قەرزارە، بەپێی دەستووری عێراقیش دەبێت حکومەتی ناوەند چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین بکات’. گوتیشی ’پارەیی چەکی پێشمەرگە لە 10 ترلیۆن دینار زیاترە و لایەنە کوردییەکانیش ئەو پارەیە دەکەنە یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی پێکھێنانی حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە حکومەتی عێراق ناچار بکرێت ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ ھێزی پێشمەرگە’.
 
پێشتریش هەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەری راگەیاند و رۆشنبیری و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندبوو کە بەشێوەیەکی فەڕمی 7 وڵاتی گەورەی دونیا لە رووی سەربازییەوە ئامادەی ھاوکارییان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕیوە و بەشێک لەو چەک و پێداویستییە سەربازییانە گەیشتوەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان’. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085