![]() |
موبایهكانتان بێینهوه |
ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنەکە دەکات بۆ گێڕانەوەی ئەو ئامێرە مۆبایلانەی کە ٩ ساڵ لەمەوبەر بەدیاری پێیدابوون.
روناک مەحمود بۆمبا ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی دهلێت، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەستۆپاکی بۆ خانەنشینی، داوای ئەو ئامێرە مۆبایلانەمان لێکراوە لە جۆری N٩٥، کە ٩ ساڵ پێش ئێستا بەدیاری وەرمانگرتبوو.
وتیشی، ئەندامان ئەو ئامێرەیان نەماوە، یان شکاوە، بۆیە دەبێت بچن لە بازاڕەکان پەیدای بکەن.
لەئێستادا جۆری ئەو مۆبایلە لە بازاڕەکاندا نەماوەو دەستکەوتنیان کارێکی قورسە، ئەگەر دەستیش بکەوێت نرخەکەی لە بازاڕدا چەند بەرانبەر زیادیکردووە.
ھەرلەوبارەیەوە وشیار رەسوڵ ئەندامی خولی پێشوو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، رایگەیاند، لەئێستادا ئەو جۆرە مۆبایلە لەبازاڕدا بەکەمی دەست دەکەوێت .
وتیشی، ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگا مۆبایلەکان بەشکاویش لە ئەندامانی ئەنجومەن وەردەگرێتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردراوە، دوای ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ی نیسانی ئەمساڵ و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ بۆ پارێزگای سلێمانی، کۆتایی بە کارەکانی ئەنجومەنی پێشوو ھات کە لە ٤١ ئەندام پێکھاتبوون.