نوێترین

recent

18/08/2014

ئایا ده‌نگۆی گیرانی مه‌نسور به‌رزانی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ راسته‌؟

وولات نێت |

ھێزەکانی پێشمەرگە بەفەرمی ڕایانگەیاند، توانییان بەتەواوەتی بەنداوی موسڵ کۆنترۆڵ بکەن و چەکدارانی داعشی لێ وەدەرنێن، ماڵپەڕی فەرمی پارتیش ھەواڵێک لەبارەی یەکێک لەکوڕەکانی بارزانییەوە ڕەتدەکاتەوە.
سەرلەئێوارەی دوێنێ ھێزەکانی پێشمەرگە بەپاڵپشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ھێرشیانکردەسەر بەنداوی موسڵ و توانرا بەماوەیەکی کەم پاشەکشە بەداعش بکەن و بەنداوەکە بخەنەوە دەستی پێشمەرگە.
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئەو ھەواڵانەی ڕەتکردۆتەوە، گوایە (مەنسور بارزانی) یەکێک لەکوڕەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێم کەوتبێتە دەستی تیرۆریستانی داعش.
ئەو ماڵپەڕە ئاشکرایکردووە، کە لەھێرشەکەی سەر بەنداوی موسڵدا، ئەو کوڕەی سەرۆکی ھەرێم بەشداریکردووە، وتووشیەتی:"ئەو ھەواڵانە دوورن لەڕاستیەوە گوایە کوڕەکەی بارزانی کەوتبێتە دەستی داعش".
مەنسور بارزانی کوڕی ناوەنجی مەسعود بارزانی کە فەرماندەی ھەردوو لەشکری تایبەتی یەک و گوڵانە، دەنگۆیەک بڵاوبۆوە، گوایە دوای پاشەکشەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری موسڵ، کەوتۆتە دەستی چەکدارانی داعش.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085