

مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە جەلەولا ھیچ جموجوڵ و شەرێک لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش نەبووەو ھێزەکانی پێشمەرگە سەنگەریان گرتووە بۆ رووبەروونەوەی ھەر ھێرشێک .
سەبارەت بە جۆری ئەو چەکانەی بەدەست ھێزەکانی پێشمەرگە لەو سنورە گەیشتووە وتی، ئەوەی پێمان گەیشتووە دوو دۆشکە و سێ ھاوەنە، ئەو چەکانە لەدەستی وەزارەتی پێشمەرگەدایە و ئەو دابەشی دەکات و لە ئێستادا سەرقاڵی مەشق و راھێنانن لەسەر جۆری چەکەکان .
ئەوەشی خستەروو " گەرمترین ناوچە کە لە ١٠ی حوزەیران شەری تێدا نەوەستاوە جەلەولایە، چاوەرێی وەزارەتی پێشمەرگەین ئومێد دەکەین کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو چەکانەمان بەدەست بگات و لە ئێستاشدا داوایان لێکردوین کە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان بنێرین بۆ راھێنان لەسەر چەکەکان و پاشان ئەوانیش بگەرێنەوە سنورەکە تا راھێنان بە پێشمەرگەکانی تر بکەن لەبەرئەوەی جۆری چەکەکان ئەمەریکی و فەرەنسین .
بە پێی ئەو زانیاریهكان ە ئەو چەکانەی کە لە سنوری جەلەولادا دراوە بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە جۆری باش نین و تەنھا چەند جۆرێکی دیاریکراویشن، جگە لەوەش لە کاتی بەکارھێنانیدا بەشێکی سودیان نەبووە و خراپ بوون .