![]() |
بهغداد رێگری بۆ تیشك نێت دروست دهكات |
وولات نێت | SNN
ژمارەیەک لەکۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لەھەرێمی کوردستان لەڕێگەی سیستمێکی نوێوە خزمەتگوزارییەکە دەگەیەنن بەھاوڵاتیان، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنیش ڕایدەگەیەنێت، بەغدا گرفتی بۆ چەند کۆمپانیایەک دروستکردووە.
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەئێستادا ٢٧ کۆمپانیای تایبەت بەدابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، مۆڵەتیان پێدراوەو ھەمووشیان لەکاردان.
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم تایبەت بۆ SNN وتی:"لەگەڵ ئەوەی ٢٧ کۆمپانیا مۆڵەتی کارکردنیان ھەیە، بەڵام تەنھا ٦ کۆمپانیا بەسیستمی وای ماکس کاردەکەن، ئاشکراشیکرد کە بەرنامەی نوێتریان ھەیە بۆ ئەوەی باشترین جۆری ئەو خزمەتگوزاریە بەھاوڵاتیان بگات.
وتیشی:" ئەو کۆمپانیایانەی فریکوێنسەکانیان گونجاوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بواری ئینتەرنێت، پێمان ڕاگەیاندوون پێویستە بەسیستمی LTE مۆڵەت وەربگرن و سیستمەکەیان لە(وای ماکس)ەوە بگۆڕن بۆ (LTE ـ کە ئەم سیستمە توانای دابینکردن و خزمەتکردنی ئینتەرنێتی زیاترە)، بۆ ئەو مەبەستەش ٦ کۆمپانیا داوای مۆڵەتیان کردووە".
بەوتەی سەرچاوەیەک، سیستمە نوێکە دەتوانێت بەکەمترین ژمارەی تاوەر، زۆرترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دابینبکات و لەو خزمەتگوزارییەی کە ئێستا ھەیە زیاترو باشتر بێت.
لەئێستاشدا یەکەم کۆمپانیا کە بەو سیستمە کاردەکات (فاست لینک)ەو کۆمپانیای (تلیھا تلیکۆم)یش بەمزووانە دەکەوێتەکار، بەڵام کۆمپانیای (تیشک نێت) کە ئێستا سەرقاڵی ھێنانی ئامێری نوێیە بۆ ئەوەی بکەوێتەکار، لەلایەن دەستەی پەیوەندییەکانی بەغداوە ڕێگەی پێنەدراوە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن لە بەغداوە.
ئومێد محەمەد دەڵێت:"تیشک نێت لەمامەڵەی ھێنان و کڕینی ئامێرەکانە، بەڵام بەغدا کێشەی بۆ دروستکردووە بەو بیانووەی گوایە ئەم کۆمپانیایە مۆڵەتی کارکردنی لەبەغدا وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا مۆڵەتی ھەرێمی کوردستانی ھەیە".
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو سیستمە نوێیە تەنھا بەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە سەرمایەو پارەیەکی زۆریان ھەیە، چونکە کارکردن بەو سیستمەو ھێنانی پێداویستیەکانی، پارەیەکی زۆری تێدەچێت .
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی ٦ کۆمپانیاکە بەسیستمە نوێکە دەستیان بەکارکردن کرد، ئەوان وەک وەزارەت چاودێر دەبن بەسەریانەوەو ڕێگەیان پێنادەن نرخەکان گران بکەن، ئەوەشی وت:"کارکردن بەو سیستمە نوێیە وادەکات جۆرێک لەکێبڕکێی دابەزاندنی نرخ دروستبێت".