

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها وتویه‌تی: "پشتئەستوورین بە ئیرادەی پێشمەرگە و هیمەتی گەلی كوردستان كە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان و پەنابەر و ئاوارەكان دەپارێزین و لە شەڕی دژی تیرۆریستان سەردەكەوین".
وەزیری دەرەوەی نەمسا پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ گەلی كوردستان دووپاتكردوەته‌وه و ڕایگەیاندوه كه ڕۆژی هەینی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپایە و ویستویەتی بەر لە بەشداریكردنی كۆبوونەوەكە لەڕێی پەیوەندیكردن بە بارزانییه‌وه ئاگاداری بارودۆخی كوردستان بێت بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا لەسەر چۆنییەتی هاوكاری و پاڵپشتیكردنی كوردستان ڕێكبكەون