

لەهەواڵێكی بەپەلەدا كە كەناڵی عیراقییەی نیمچە رەسمی بڵاویكردەوە، نووسراوە، هۆشداریی دەدەینە هەموو وڵاتانی دونیا لە ئیستیغلال كردنی باری ئەمنی هەرێمی كوردستان و پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە كە پێشێلكردنی سەرەوەری وڵاتی لێدەكەوێتەوە.
نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق كە نوری مالیكی سەرۆكایەتیدەكات، پێشتریش ئاماژەی بەوەدابوو، كە فڕۆكەی جەنگی ئاسمانی عیراقیان بەزاندووە بەبێ رەزامەندی حكومەتی عیراق و "پرچەككردنی چەند لایەینێكی ناوخۆیی".
لەئێستادا بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعشەوە بۆ سەر هەندێك ناوچەی كوردستان، هێزەكانی پێشمەرگە لەشەڕ و رووبەڕووبوونەوەدان و و چەندین وڵاتی خۆرئاواش بە چەك و كەلوپەلی سەربازی هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن لەسەروو هەموویانەوە ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكە.