

په‌یامنێری وولات نێت || داقوق
هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی داقوق هه‌والێكی ئه‌م ئێواره‌ی كه‌نالی روداوی سه‌ربه‌پارتی به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و ده‌لێن سه‌راپای هه‌واله‌كه ناراسته‌و دروستكراوه چونكه ئه‌مرۆ یه‌ك فیشه‌كیش نه‌ته‌قیوه له‌و سنوره‌ی ئه‌و كه‌ناله باسی لێوه‌ده‌كات
كه‌مێك پێش ئێستا له كه‌نالی رودوای سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌والێك بلاو كرایه‌وه كه گوایه ئه‌مرۆ داعش له‌چه‌ند قۆلێكه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له قه‌زای داقوق به‌لام پێشمه‌رگه سه‌راپای ئه‌و هه‌واله ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌لێن كه ئه‌مرۆ ته‌نها یه‌ك فیشه‌كێكیش له‌و ناوچه‌یه به‌هیچ ئاراسته‌یه‌ك نه‌ته‌قێندراوه
عه‌قید كاوه فه‌رمانده له ناوچه‌ی داقوق له لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واله‌ی كه‌نالی رووداو سه‌رله‌به‌ری ناراسته‌و به‌هیچ جۆرێك هیچ پێكدادانێك و هیچ هێرشێك له لایه‌ن هیچ لایه‌كمانه‌وه نه‌كراوه
عه‌قید كاوه سه‌رسورمانی خۆشی نیشاندا له‌شتێكی له‌وجۆره كه له‌كه‌نالێكی به‌ناو پرۆفیشنال هه‌والێكی وا بێبنه‌ما و چه‌واشه‌كارانه بلاو كراوه‌ته‌وه