Home
هەمەڕەنگ
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی نوێ‌دا ده‌ركه‌وت كه برسێتی تواناكانی زاكیره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان زۆرتر ده‌كات
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی نوێ‌دا ده‌ركه‌وت كه برسێتی تواناكانی زاكیره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان زۆرتر ده‌كات؛ چونكه هۆرمۆنی “گیرلین”ی تایبه‌ت به برسێتی كه له‌ناو خوێن دروستده‌بێت‌و دواجار ده‌گاته مولوله‌كانی مێشك‌و ماسولكه هه‌ستیاره‌كان چالاك ده‌كات‌و له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌برسێتی تواناكانی زاكیره ئاكتیف ده‌بن، هاوكات گه‌ده كه به‌تاڵ بوو، پێویستی به خوێن نامێنێت‌و بڕێكی زۆری خوێن ره‌وانه‌ی به‌شه‌كانی تر له‌ش ده‌كات‌و مێشكیش پشكێكی زۆری له‌و خوێنه به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه زانكۆی “یێڵ”ی ئه‌مریكی هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كانی له گۆڤاری ناچر نیرۆسێسدا بڵاوكردۆته‌وه باسی له‌وه‌شكرد كه هۆرمه‌نی ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر مێشك چالاك ده‌كات. توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هۆرمۆنی هایپۆتڵامس به‌هۆی برسێتیه‌وه له مێشكدا چه‌كه‌ره ده‌كات كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م هۆرمۆنه گرنگیدانه به بواری فێربوون.
ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشكدا ئه‌نجامدراون ده‌ركه‌وت كه هۆرمۆنی گیرلین تواناكانی گه‌یاندنی ده‌ماره هه‌ستیه‌كان زیاتر ده‌كات.