
وولات نێت | ههمهرهنگ
کاتێک نیوەی شەو خەبەرت دەبێتەوە، شتێکی قورس لەسەر سنگتە. ترسێکی هێجگار زۆرت بۆ دروست دەبێت. زۆرجاریش دایک و باوک منداڵان بە مۆتەکە دەترسێنن، بەڵام مۆتەکە چیە؟
مۆتەکە ترسناکە، تەنانەت ناتوانیت هاواربکەیت یان بجوڵێیت، بەتەواوی ئیفلیجت دەکات. پسپۆڕان پێیانوایە مۆتەکە کاتێک روودەدات کە لاشەو عەقڵ لەگەڵ یەکدا هاوکاریی ناکەن، واتە بۆی هەیە عەقڵ بەخەبەربێت بەڵام لاشە لە خەوێکی قوڵدا بێت. ئەمەش زۆر ترسناک دەبێت، بەتایبەت هەندێک خەڵک خەیاڵی سەیر دەکەن بە واقیع و دێتە بەرچاویان. بەجۆرێک هەندێک کەس ئەمە بە جنۆکە لێکدەدەنەوە.
ئەم دۆخە بەتایبەت کاتێک روودەدات کە خەڵکی تووشی تێکچوونی کاتی خەو دەبن، هەندێک کەسیش پێیانوایە کە هەناسەیان لێبڕاوە. بێگومان هێشتا لێکدانەوەیەکی زانستیی تەواو نیە لەسەر ئەو دۆخە، بەڵام زانایان پێیانوایە ئەم دۆخە کاتێک روودەدات کە مرۆڤ لەنێوان خەوو بەخەبەربوونەوەدایە. هۆکارەکەشی زۆربەی کات کەمی ئیسراحەت و خەمۆکییە