
جێگری مەڵبەندی 11ی گەرمیان لە دوزخورماتوو رایدەگەیەنێت لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو لەسنورەكە زیاتر لە 70 چەكداری داعش كوژراون.
حەسەن بارام جێگری مەڵبەندی 11ی گەرمیان لە دوزخورماتوو راگەیاند: لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لەسنوری قەزای خورماتوو كەچەندین جار پێكدادان لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆرستانی داعش روویداوە لەو ماوەیەدا تەنها یەك پێشمەرگە شەهیدبووە پێنجی دیكەیش برینداربووە.
وتیشی" بەڵام چەكدارانی داعش زیاتر لە 70 كەسیان لێ كوژراوە و بەدەیان كەسیشیان لێ برینداربووە و چەندین ئۆتۆمبێلیان تێكشكێنراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "شەوانە لە دوای كاتژمێر 9 بەدواوە چەكداران ئەگەر پەلاماریش نەدەن لە رێگەی هاوەن و دۆشكەوە دەسترێژی گولەدەكەن لەسەنگەرەكانی پێشمەرگەو هێزی پێشمەرگەیش بە توندی وڵامیان دەدەنەوە".
جێگری مەڵبەندی 11ی گەرمیان ئاشكرایكرد، لەئێستادا بارودۆخی ئەمنی لەناو قەزای خورماتوو ئارامە و بەشێك لە فەرمانبەرەكان دەوامی فەرمی خۆیان دەكەن و ژیان تێدا بە ئارامی بەرێوەدەچێت.