نوێترین

recent

18/08/2014

عه‌قید سه‌لیم سورچی : داعش درۆ ده‌كات شه‌هید نه‌كراوم

وولات نێت |

چەند پەیج و ئەكاونتێكی سەر بە داعش‌و هەندێك لەپەیجە كوردیەكانیش وێنەی عەقیدێكی پێشمەرگەیان بڵاوكردۆتەوە گوایە لەموسڵ بەدەستی داعش شەهید كراوە عەمیدەكەش سەری سوڕماوە لە هەواڵەكە‌و لەئێستادا لەیەكێك لەگوندەكان لەئەركی سەربازیدایە.

عەمید ركن سەلیم سورچی به‌ ئاوێنه‌ی وتوه‌"سەربەرزیە لەپێناو كوردستان شەهید بێت ,بەڵام لای سەیر بووە كە  خزمان‌و هاوڕێیانی پەیوەندیان پێوەكردم، گوایە بەدەستی داعش شەهید كراوم.
عەمید سەلیم دەشڵێت " مانگێك زیاترە ئەركی سەربازی ئەو لەناوچەی موسڵ و دەوروبەری نیە  ئەوەی داعشیش كردویەتی تەنیا بۆ ورەی خۆیانە، چونكە جگە لەپڕوپاگەندە هیچی تریان پَنەماوە , تەواو ورەیان شكاوەو بەرو كۆتایی‌و لە ناوچوونن.
ناوبرا باسی لەوەشكرد ماوەی مانگێكە لەموسڵ نەماوەو ئێستا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە گوستراوەتەوە بۆ بەرەیەكی تری شەڕ‌و لەوێ ئەركەكانی بەجێدەگەیەنێت.
ئەمە جاری یەكەم نیە داعش هەواڵی لەو شێوەیە بڵاودەكاتەوە، پێشتریش لەكاتی گرتنی بەنداوی موسڵ، ئەوەیان راگەیاندبوو كە یەكێك لەكوڕەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمیان بەدیل گرتووە، بەڵام هەر زوو دەركەوت كە تەنها پڕوپاگەندەیی ئەو گروپە چەكدارییە. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085