د. محه‌مه‌د كیانی، هه‌ڵسوراوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌ندامی خولی رابردوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، شه‌رمه بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی داواكاری خستنه‌ڕوی ره‌وشی كوردستانی رۆژئاوایان پشتگوێخست‌و نه‌خرایه ئه‌جێندای په‌رله‌مانه‌وه بۆ باس له‌سه‌ركردنی. ده‌بوایه ئه‌م باسه په‌رله‌مانتاران گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكردایه، نه‌ك به‌هێمایه‌كی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان "په‌رده‌ی به‌سه‌ردابدرێت".
وتیشی، ئه‌گه‌ر پرسی دانپیانانی كانتۆنه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم نییه، خۆ وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مان ده‌یتوانی داوای كرانه‌وه‌ی سنوره‌كان‌و یارمه‌تیدانی مرۆیی‌و سه‌ربازی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانی بكردایه.
كیانی هێمای به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی "خۆكوژی" په‌یڕه‌وده‌كات به‌و سیاسه‌تانه‌ی گرتونیه‌ته‌به‌ر دژ به‌رۆژئاوا‌و "په‌رله‌مانه بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش" ته‌ماشاكه‌ری هه‌ڵدانه‌وه‌ی تراجیدیاكانی داهاتوی گه‌لی كورده. دوپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نها خزمه‌تی داعش ده‌كات‌و زه‌ره‌رمه‌نده بۆ كوردستانی باشور‌و خودی ده‌وڵه‌تی توركیاش.
ئه‌و هه‌ڵسوراوه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "به‌داخه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه په‌رله‌مانی كوردستانی كردۆته پاشكۆی حزبێك ئه‌و حزبه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستانه".
دوپاتیشیكرده‌وه، مه‌سه‌له‌ی كورد له‌هه‌مو پارچه‌كان گرێدراوی یه‌كترن، چه‌ند كوردانی رۆژئاوا‌و باكور ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبێنن‌و به‌هێزتربن ئه‌وه‌نده‌ش پێگه‌ی باشور به‌هێزترده‌بێت، هه‌روه‌ها وتی "شێره ژنه‌كانی رٶژئاوا پێگه‌ی په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی باشوریش به‌هێزده‌كه‌ن.. ئێوه خه‌نجه‌ریان له‌پشت مه‌ده‌ن.. زۆرێك له‌كوردی باشور خویان به‌وه گرتوه ته‌نها خۆیان ببینن‌و ده‌خوازن كوردانی پارچه‌كانی تر سڕبكه‌ن".