نوێترین

recent

15/07/2014

د.شیركۆ عبدالله‌‌ :یەكێكی تر ئەیبات ‌

- وەلەو زۆریشت گەرمایە، زەحمەت نەبێ ئەو باوەشێنە دابنێ‌و رای خۆتمان پێ‌ بڵێ لەسەر هەرێمی كوردستان.
+ ئحم ئحم بەسەرچاو، ئەمر ئەكەی، بەڵام كام هەرێمەیان؟
- وی بیسمیلا لەو قسەیە، ئەڵێ‌ كام هەرێمەیان، هەر (یەك) هەرێم نییە؟
+ نەخێر قوربان، یەك دانە نییە. هەرێمێكمان هەیە قەناتە عەرەبییەكان لێیان كردووین بەسویسرا. وا ئەزانن هەرچی (خەم) خوا داینابێ نیمانە. شەوو رۆژ خەریكی قنگەخلیسكێنەی سەر بەفرین. هەرێمێكی بێ‌ مەعاش‌و بەنزین‌و كارەباشمان هەیە بەدەست حكومەتەوە زەلالەتێتی.
- حكومەت بڵێ‌ چی كاكی خۆم؟ خەتای داعشە.
+ كام داعشە؟
- ئەی لەوە ئەڵێ كام داعشە!
+ تەبعەن كام داعشە؟ چونكە وەكو باسی ئەكەن ئەنواع‌و ئەشكاڵ داعشمان هەیە.
- نازانم.. ئەوەی كە خەلیفەكەی ناوی ئەبوبەكری بەغدادییە.
+ جا توخوا ئەوە خەلیفەیە یان حەجاجی كوڕی یوسفی سەقەفییە؟
- چییە، ئەتەوێ بمانگێڕیتەوە بۆ تەئریخی كۆن؟
+ قەی چێكا؟! بەسەری خۆم ئەگەر دەوڵەتی كوردییان پێ‌ دروست ئەبێ وەڵڵاهی وا ئەگەڕێمەوە بۆ تەئریخی كۆن دوو بەرد تەقەی نەیەت.
- تۆش خۆشی ها.. خەڵك خەریكی مۆندیالەو تۆش تازە باسی حەجاج‌و مەجاجمان بۆ ئەكەی.
+ مۆندیالیش عەینەن شتە چاوەكەم.. وەكو دەوڵەتی كوردیی وایە.. شەق‌و قوڕبەسەرییەكەی تۆپەكە ئەیخوا..
- ئێ‌؟
+ كەچی جائیزەكە یەكێكی تر ئەیبات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085