
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ شاره‌كه‌م نێردراوه رایگه‌یاندووه كه “سه‌باره‌ت به‌شه‌ق تێهه‌ڵدانی ئاسایشێك له‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌له‌گردبونه‌وه‌كه‌ی بانی مه‌قان به‌هۆی گرانی و نه‌بونی نرخی به‌نزینه‌وه خۆپیشاندانیان كردووه، په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێز كاك ئامانج محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه كرد و داوام لێ‌كرد ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسایشه بكرێت”.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: “ئه‌مه پێشێلكاری ته‌واوی مافی مرۆڤه و لێی بێده‌نگ نابین”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌ڕێزیان به‌ڵێنیانداوه سێشه‌مه كاری پێویست له‌وباره‌وه ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیانین.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه جگه له‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵی ئاگاداركردۆته‌وه له‌و پێشێلكارییه و “چاوه‌ڕوانی سزادانی ئه‌و كه‌سه‌ین كه به به‌رگی فه‌رمییه‌وه شه‌ق له هاوڵاتییه‌كی ئه‌م نیشتمانه هه‌ڵده‌دات، جگه له‌وه هێزێكی وه‌ك ئاسایش به‌چی به‌هانه‌یه‌ك ده‌مامك ده‌پۆشێ؟”.
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه “ده‌وترێت ئه‌و كه‌سه ده‌مانچه‌ی پێ بووه، ئه‌گه‌ر وایه به‌هیچ پاساوێك ئه‌و ئاسایشه بۆی نییه شه‌قی تێهه‌ڵدات”.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “پێویسته به‌رپرسی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی ئاگاداری ئه‌و ته‌سه‌روفاتانه‌ی هێزه‌كانیان بن و له‌وه زیاتر ناو‌و ناوبانگی ئاسایش و هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌دار نه‌كه‌ن به‌شه‌قتێهه‌ڵدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ته‌قه‌كردن له‌كاتی گردبونه‌وه‌كاندا كه له ئێسته‌دا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌دۆخێكی خراپی ئابوری و قه‌یراناویدا گوزه‌رده‌كه‌ن و مافی خۆیانه توڕه‌و نیگه‌ران بن”.