
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی لقی 14 ی پارتی له موسڵ، به خه‌ندانی راگه‌یاند: "مامۆستا محه‌مه‌د به‌درانی، وتارخوێن و پێشنوێژی مزگه‌وتی كه‌وسه‌ر له شاری موسڵ، له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش-ه‌وه 60 جه‌ڵده‌ی لێده‌ده‌رێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نوێژ و بانگدان بیدعه‌ی به‌كارهێناوه، چه‌ندین جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بووه به یاساكانی داعش".
وتیشی: "هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ رێسا‌و یاساكانی ئه‌وان نه‌بێت سزا ده‌درێت، له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانیش داعش مه‌لاكانی خۆیان داناوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ئێستادا داعش بڕیاری داوه ده‌بێت مه‌سیحی و یه‌زیدییه‌كانیش به رۆژو بن ئه‌گه‌رنا سزا ده‌درێت.
مه‌موزینی، وتیشی: "داعش له هه‌موو شاره‌وانیه‌كان، به‌شی یاساییان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، له ئێستا دا به‌شی یاسایی له شاره‌وانیه‌كان نه‌ماوه".