نوێترین

recent

14/07/2014

لەبارەی سەردانی شاندی دەوڵەتی یاسا بۆ ھەولێر پارتی ڕونکردنەوە دەدات

سەرچاوەکانی ھەواڵ باس لەسەردانی شاندێکی دەوڵەتی یاسا دەکەن بۆ شاری ھەولێر بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان لەگەڵ ھەرێم، بەڵام بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئەو ھەواڵە ڕەتدەکاتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی نێوان بەغداو ھەولێر، شاندێکی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی سەردانی شاری ھەولێریان کردووە.
ھێمن ھەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوەو وتی:"ھیچ شاندێکی دەوڵەتی یاسا سەردانی ھەولێری نەکردووە".
لەلایەکی دیکەشەوە ئومێد خۆشناو سەرۆکی لیستی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردووە، ڕۆژانە شاندی حزب و لایەنە سیاسیی و کوتلە جیاوازەکانی عێراق سەردانی ھەولێر دەکەن بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتی کورددا، بەڵام وتی:"تەنھا شاندی دەوڵەتی یاسا سەردانی کوردستانی نەکردووە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085