له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت كه پانێَڵی پێشه‌وه‌ی ئایفۆن 6 به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر گران ده‌گرێت و ته‌نها به‌یه‌ك ڕێگه ده‌شكێت.
ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، شاشه‌یه‌كی 4.7ی ئایفۆن 6ه كه له یاقوتی شین (Sapphire) دروستكراوه‌و ده‌خرێته ژێر چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گران وه‌ك: ڕووشاندن به دراوی ئاسن و كلیل، چه‌ماندنه‌وه، سوتاندن به ئاگر، به‌كارهێنانی چه‌قۆ بۆ ڕووشاندن، داكوتین به بزمار، به‌كارهێنانی چه‌كوش بۆ شكاندن.
ڤیدیۆكه به زمانی چینی باس له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شاشه‌یه له هه‌ریه‌ك له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا ده‌كات كه ته‌نانه‌ت نابنه هۆی ڕووشاندنیشی. كۆتا جار ده‌خرێته به قورسترین تاقیكردنه‌وه كه ئه‌وه‌ش دانانیه‌تی له‌ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبیل، دوای ئه‌وه‌ی كه كێشێكی زۆری ده‌خرێته سه‌ر شاشه‌كه له‌ژێر قورسی ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ده‌شتكێت و ورد ده‌بێت.
هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره شاشه‌یه كه به‌كاردێت بۆ دروستكردنی ئایفۆن 6 ، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م شاشه نوێیه له یاقوتی شین دروست ده‌كرێت كه زۆرترین به‌رگری هه‌یه به‌رامبه‌ر شكان و چه‌ماندنه‌وه‌و كه‌وتنه خواره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی پێش خۆی كه به گۆریلا (Gorilla Glass) دروست ده‌كران.
پێشتر كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاندبوو كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی شاشه‌ی یاقوتی شین له ئه‌ریزۆنا ده‌كاته‌وه كه 700 كه‌س تێدا كارده‌كه‌ن و ساڵانه 100 تا 200 ملیۆن شاشه‌ی ئایفۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ تا ئێستا به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م جۆره مادده‌یه‌ی به‌كارهێناوه كه ئه‌وه‌ش له كامێرا‌و دوگمه‌ی پێشه‌وه‌ی ئایفۆن 5sدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وانه له ژیانی ڕۆژانه‌دا به ڕاستی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وا داخوازیه‌كی زۆر له‌سه‌ر یاقوتی شین دروست ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه كه له ئێستادا ئه‌و یاقووته شینه نرخێكی گرانی هه‌یه.