ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عیراق په‌یامێكی زاره‌كی بۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌نێرێ و داوای لێ ده‌كات له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر نا ...."
سایتی ئیلاف له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق له شاری نه‌جه‌ف بڵاویكرده‌وه كه سیستانی به نێردراوێكی خۆیدا په‌یامێكی زاره‌كیی بۆ نوری مالیكی ناردووه و تیایدا داوای لێكردووه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاندیده‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی شیعه بكات و كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكات.
پێشی راگه‌یاندووه كه به‌پێچه‌وانه‌وه، مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و دژی ولایه‌تی سێیه‌می مالیكی ده‌وه‌ستێته‌وه.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی، هاوهه‌ڵوێستی كوتله سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عیراقه كه دژی ئه‌وه‌ن نوری مالیكی، بۆ جاری سێیه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بگرێته‌وه ده‌ست.
سه‌رچاوه‌كه‌ی سایتی ئیلاف سه‌رنجی بۆئه‌وه‌ش راكێشاوه نوری مالیكی له‌وه تێگه‌یشتووه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌وشه‌كه له دژی ئه‌وه‌یه بۆ ولایه‌تی سێیه‌م جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی له‌جیاتی مالیكی ده‌كرێته سه‌رۆك وه‌زیر، هه‌ر له حزبه‌كه‌ی مالیكی و به‌خواستی ئه‌وه یان ئه‌وه‌شی بۆ ناچێته‌سه‌ر؟
پێشتر نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی ره‌تیكرده‌وه كه محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی، كوڕی ئه‌و مه‌رجه‌عه به میدیاكانی راگه‌یاندبێت، مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه هێڵی سووری بۆ هیچ كه‌س و كاندیدێك نییه كه بیه‌وێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید بكات.