نوێترین

recent

14/07/2014

خەلافەتی ئیسلامی لە كوبانی چەكی كیمیای بەكارهێناوە

لە چوارلاوە گومارۆی كوبانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دراوە لەلایەن خەلافەتی ئیسلامەوە، چەكی كیمیا و چەكی قورس، بەكاردەهێنێت و بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان كورد لە ناوچەكە.
خەلافەتی ئیسلام لە رۆژی 7 تەموز چەكی كیمیا لە گوندێكی خۆرهەڵاتی كوبانی لەدژی یەكینەكانیە پاراستنی گەل بەكارهێناوە، گوندەكان بەناوی عەفدوكی و كندال بوون، كە جگە لە چەكی كیمیا، چەكی قورسیشی بەكارهێناوە، بە چەكەوە لەلایەن یەپەگەوە تێكشێنراوە بۆیە چەكی كیمیا بەكارهێناوە.
دكتۆر حیكمەت ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كوبانی، جەختیكردوە لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان لەدوای ماوەیەك لە بەركەوتنی چەكەكە و دەركەوتنی بڵق لەسەر لە لەشیان هاوڵاتیانی ناوچەكە.
لای خۆشیەوە، رێدوار خەلیل وتەبێژی فەرمی یەكینەكانی پاراستنی گەل، رایگەیاند، بانگەوازی بۆ سەرجەم رێكخراوە مرۆڤیەكان و نێودەوڵەتیەكان دەكەین بۆ پاراستنی خەڵكی كوبانی بەهۆی كردا تیرۆریەكانی داعشەوە و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوە، كە هاوڵاتیانی ناوچەكە بونەتە قوربانی.
وتیشی "دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوتەوە كە داعش چەكی كیمیا لە گوندێكی نزیك كوبانی بەكارهێناوە، بۆتە هۆی گیان لەدەستدان و نەخۆشی هاوڵاتیانی ناوچەكە".
خەلیل ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەهۆی نەبونی پزیشكێكی زۆر و شارەزا هاوڵاتیان گیانیان لەدەستداوە لەناوچەكە. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085