بەپێی زانیاریەكانی "میللەت" لەماوەی رابردوودا و بەتایبەت لە دوای نزیكبونەوەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لە پارتی و بەشداریكردن لە دەسەڵاتدا و بێدەنگبونیان لە ئاست ئەو قەیرانانەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەر دەبێت ، چەند سەركردەیەكی نێو بزوتنەوەكەی نیگەران كردوە و رێكخەری گشتی گۆرانیش ئاگای لەو نیگەرانیانە هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكی نەنواندوە .
هەر لە چوارچێوەی نیگەرانیەكان بەرامبەر بە نەوشیروان مستەفا ، سەرچاوەیەكی تایبەت بە میللەتی راگەیاند ، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی نەوشیروان مستەفای كردوە لە سلێمانی ، گۆڤاری شار پرێس پەیوەندی كردوە بە عوسمانی حاجی مەحمودەوە و پێیان راگەیاندوە كە نێچیرڤان بارزانی سەردانی گردەكە دەكات بۆ ئەوەی زانیاریان پێ بدات لەسەر ئەو سەردانە، بەڵام پێی راگەیاندوون كە ئەو ئاگای لەو سەردانە نیە .
بەپێی زانیاریەكانی "میللەت" عوسمانی حاجی مەحمود نیگەران بوە دواتر پەیوەندی كردوە بە عومەری سەید عەلی و قادری حاجی عەلیەوە ئەوانیش بە هەمان شێوە ئاگاداری ئەو سەردانە نەبوون .
لە چەند كۆبونەوەیەكیشدا ئەو هەڵسوراوانەی كە لە بزوتنەوەی گۆران نیگەرانن ،گفتوگۆی دەستلەكار كێشانەوەیان كردوە و لەگەڵ عوسمانی حاجی مەحمود باسیان لە بزوتنەوەیەكی جەماوەری هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆران كردوە ، بەڵام عوسمانی حاجی مەحمود لەئێستادا كاتەكەی بە گونجاو نەزانیوە و دوای خستوە بۆ كاتێكی تر ، هاوكات داوا لە چەند كەسێكیش كراوە كە سەركردایەتی ئەو بزوتنەوەیە بكات بەڵام تا ئێستا رەزامەندیان دەر نەبریوە .
هەر بەپێی زانیاریە تایبەتەكانی میللەت ، لەیەكەم هەڵوێستیشدا وەك نارەزایی دەربرین و نیگەرانیەكانی عوسمانی حاجی مەحمود بەرامبەر رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران ، (مەلا فریاد) بەرپرسی پەیوەندیەكانی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆران ، دەستی لەكار كێشایەوە كە سەر بە باڵی عوسمانی حاجی مەحمودە لە ناو بزوتنەوەی گۆران ، بەڵام هێشتا دیار نیە بریاری هەڵسوراوەكانی تر چیە و كەی دەست لە كار ئەكێشنەوە .