نوێترین

recent

14/07/2014

گه‌نجێك براكه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ قه‌زای‌ سۆران گه‌نجێكی‌ 19 ساڵان كه‌ كوری‌ بچوكی‌ ماڵه‌وه‌یه‌، به‌چه‌قۆ برا 29 سالاَنه‌كه‌ی‌ كوشت.

 نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لی‌ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ سۆران به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: له‌ گه‌ره‌كی‌ شه‌هیدانی‌ جوندیانی‌ قه‌زای‌ سۆران گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵ براكه‌ی‌ خۆی‌ به‌چه‌قۆ كوشتووه‌.

نه‌قیب محه‌مه‌د وتیشی‌: كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (ف، ع) و ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ و له‌لایه‌ن برا بچوكه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌ش چه‌قۆی‌ لێدراوه‌.

وتیشی: هێزه‌كانی پۆلیس بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و دانی‌ به‌تاوه‌نه‌كه‌ داناوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085