نوێترین

recent

14/07/2014

بەھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەشاری کەرکوک پاشەکشێ ناکات


پارلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەلێت، بەھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەشاری کەرکوک پاشەکشێ ناکات. 
پارلەمانتار "لەیلا عەلی بەرزنجی" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەشداریی کردنی لەکابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا ھیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر مانەوەی ھێزی پێشمەرگە لە شاری کەرکوک و لەو بروایەدا نییە کە سەرکردایەتی سیاسیی کورد دانوستانی لەسەر بکات.
"لەیلا عەلی" ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی ئێستای پێشمەرگە پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو ناوچانەیە، کەتیایاندا جێگیر بوونە، وتیشی تائێستا دانوستانەکانی تایبەت بە بەشداریی کردن لە حکومەتدا پەیوەست نەکراوە بە پاشەکشێی پێشمەرگە لەشاری کەرکوک، جەختیشی کردەوە کە مانەوەی پێشمەرگە مەسەلەیەک نییە گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085