نوێترین

recent

14/07/2014

بڕیاری گەرانەوەی وەزیرە کوردەکان بۆ ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی دروست نەبوو

وەزیری تەندورستی حکومەتی عێراق دەلێت، بڕیاری گەرانەوەی وەزیرە کوردەکان بۆ ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی دروست نەبوو .
"د: مەجید حەمە ئەمین" وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند : ھەرچەندە سەرجەم وەزیرە کوردەکان پابەندی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم بوون و گەرانەوە بۆ کوردستان ، بەڵام وەکو وەزیر ئەوان فەرمانەکان جێبەجێدەکەن و سیاسی نین، سیاسەت لە پەرلەمان دەکرێت، ھەرشتێک پەیوەندیی ھەبێت بە سیاسەت و گرژیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغداوە، دەبێت پەرلەمان ھەڵوێستی لەسەر وەربگرێت نەک حکومەت .
"د: مەجید حەمە ئەمین" وتیشی ، بەھاتنەوەی وەزیرەکان بۆشاییەکی گەورەمان بەجێھێشتوە و زەرەرمەندی یەکەم لە بڕیاری کشانەوەی وەزیرەکان خەڵکی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی ئەو ناوچانەن کە دابڕاون لە حکومەتی ناوەندی.
ھەوروەھا وەزیری تەندروستی کشانەوەی وەزیرەکان لە بەغدا و رۆیشتنی ئەندام پەرلەمانە کوردەکان بۆ دانیشتن و کۆبونەوە، بەبانێک و دوو ھەوای وەسفکرد.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085