
ئاراس شێخ جه‌نگی،برازای مام جه‌لال ڕاگه‌یاند،"ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال ڕاسته، به‌س سبه‌ینێ نییه، به‌ڵكو ناگه‌ته جه‌ژن و پێش جه‌ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه"
جه‌نگی وتیشی:" مژده بێت بۆ کوردان و یه‌کێتییه‌کان، جه‌ژنمان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌بێت"
مام جه‌لال. سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ڕۆژی 17/12/2012 له شاری به‌غداد به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشکه‌وه نه‌خۆشکه‌وت و دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری پزیشکی به‌غداد، ڕه‌وانه‌ینه‌خۆشخانه‌ی شاریته له ئه‌ڵمانیا کرا.
له‌و کاته‌یشه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له ڕۆژی 29/3/2013 له‌کاتی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رکه‌وت