

له‌سه‌ردانه‌که‌دا باس له ئه‌و هێرشانه کرا که له‌سه‌ر ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ڕووده‌ن له‌هه‌مانکاتدا ئاماژه به گرنگى و پیرۆزى پاراستنی خاکی باشوری کوردستان کرا .
دواى ئه‌وه‌ى شانده‌که له‌ناحیه‌ى تازه پێشوازیان لێ‌کرا پاشان چوونه سه‌رنگه‌رکانی شه‌ڕ له گوندی به‌شیر که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان له‌به‌رامبه‌ر گروپه چه‌ته‌کانى داعشه‌وه له سه‌نگه‌ردان . هاوکات له‌وێش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه زۆر به‌گه‌رمی و خۆشحاڵیه‌وه پێشواز له شاندی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتى کوردستان کرا .
شاندی PÇDK له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى هێرشی گروپه چه‌ته‌کانى داعش گفتوگۆیان کرد کرد و ته‌ئکیدیان له گرنگى پاراستنى ئه‌و هه‌رێمانه کرده‌وه .
ئازاد شێخانی وته‌بێژی پارتی چاره‌سه‌ری که له شانده‌که‌دا به‌شداربوو پاڵپشتی پارته‌که‌ى دووپاتکرده‌وه بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ووتى:" ئه‌م خاکه خاکی گه‌لی کورده و پێویسته ڕۆڵه‌کانی بیپارێزن و به‌رگری لێ بکه‌ین له‌هه‌مانکاتدا ئێمه پاڵیشتی خۆمان بۆ هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دوپات ده‌که‌نه‌وه له هه‌مانکاتدا بانگه‌وازی یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ی و یه‌کپارچه‌ی خاکی کوردستان له‌هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ین