پارێزه‌ر/ ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د |
له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر پرسى ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى بۆته گه‌رمه باسى شه‌قامى كوردى و لایه‌نه سیاسیه‌كانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقالكردوه. بێگومان هه‌موو تاكێكى كوردى له‌هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان، پشتیوانى مافى چاره‌ى خۆنوسین ودروست بونى ده‌وڵه‌تى كوردییه، له‌سه‌ر ئاستى خه‌باتى سیاسى و چه‌كدارى یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان، یه‌كه‌م هێز بوه دروشمى مافى چاره‌ى خۆنوسینى به‌رزكردۆته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعیش به كردار له‌پارله‌مانى كوردستان پیاده‌ى كردوه.
له‌ئێستادا كه‌ره‌وشى سیاسى عێراقى فیدرال به‌هه‌رێمى كوردستان گۆرانكارى ریشه‌یى به‌خۆوه بینیوه، سنوره جوگرافى ومێژوییه‌كانى كوردستانى باشور گه‌راوه‌ته‌وه باوه‌شى خاكى كوردستان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كان دایه. ئیتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ماوه بۆدرێژكراوه پرسى مافى چاره‌ى خۆنوسین به‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه وروژێنراوه‌ته‌وه. كاتێك له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق ئێمه‌ى كورد فیدرالیه‌تمان هه‌لبژارد بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ل عێراق بمینینه‌وه، ئه‌مه به‌ده‌ستور رێكخراوه.
ئێستاش كاتێك باس له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و راپرسى ده‌كه‌ین، وێراى چه‌ندین گیروگرفتى سیاسى بێگومان چه‌ندین گرفتى یاسایشمان هه‌یه. ئێمه‌ى كورد له دواى پێكهێنانى پارله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له‌ساڵى 1992 تائێستا چه‌ندین جار پرۆژه یاساى ده‌ستورى تایبه‌ت به‌هه‌رێممان ئاماده‌كردوه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستور روناكى له هه‌رێمى كوردستان نه‌بینیوه. به‌بۆچونى به‌نده نه‌نگیه‌كى زۆر گه‌وره‌یه دواى 22سال له‌ئه‌زمونى حوكمرانى ده‌ستورمان نه‌بێت، دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به یاساى ده‌ستورى رێكنه‌خرابێت، دادگاى ده‌ستوریمان نه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ویاسادانان و جێبه‌جێكردن لێك جیانه‌كرابێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ره‌شه‌دابێت. هه‌رێمێك كه له‌ئێستادا له‌سێ پارێزگا پێكهاتبێت وده‌ستورى نه‌بێت بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى یاساكانى حكومه‌ت له‌دایكى یاساكانه‌وه هه‌لهێنجرێت، ئاسته‌نگێك ده‌بێت له‌به‌رده‌م پرسى راپرسى و سه‌ربه‌خۆیشدا. كاتێك یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان، له 30 حوزه‌یرانى 2013 له‌به‌رامبه‌رگه‌راندنه‌وه‌ى ده‌ستور بۆ پارله‌مانى كوردستان، سازشى له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم كرد، دواتریش له‌هه‌لبژاردنه‌كانى 21ى ئه‌یلولى 2013 باجه‌كه‌یدا، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه له‌پارله‌مان پرسى باسكردنه‌وه‌ى ده‌ستور وگۆرینى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى باس بكرێت وكۆتا بریارى لێوه‌بدرێت. ئێمه ئه‌گه‌ر باسى راپرسى و كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین، نابێت باسى ده‌ستور نه‌كه‌ین. چونكه به‌ده‌قى ده‌ستور ده‌توانین باس له‌كۆمسیۆن و راپرسى بكه‌ین، باسى پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، بۆیه ئه‌ركى فراكسیۆنى سه‌وزه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ستور بخاته‌وه نێو ئه‌جینداى كاره‌كانى پارله‌مان، چونكه به‌ده‌ر له‌وه‌ى یه‌كێتى له 21 ئه‌یلول له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه گه‌وره‌ترین سزادرا، به‌ڵام كارێكى باشى كردوه ئێستا به بریارى ژماره 19ى سالى 2013 ده‌ستور گه‌راوه‌ته‌وه، بۆیه بێجگه له‌یه‌كێتى ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ى گۆران و ئیسلامیه‌كانیش بێن و راستگۆیانه قسه له‌سه‌ر ده‌ستور بكه‌ن، چونكه ئه‌وه ئه‌و لایه‌نانه بون زۆرترین ره‌خنه وقسه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌كرد.
مه‌به‌ستى به‌نده ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 22 سالى رابردو خه‌مساردبوین له بونى ده‌ستور، به‌ڵام ئێستا بارودۆخى سیاسى و ئالۆزى وهه‌ستیارى پرسى كورد ئه‌وه ده‌خوازێت ده‌ستورمان هه‌بێت. لێ ده‌وڵه‌ت به‌بێ ده‌ستورنابێت، هه‌ر به‌هانه‌و بیانویه‌كیش بۆئه‌وه‌ى كه له‌قۆناغى راگوزه‌رداین پێم وایه هیچ به‌هایه‌كى نیه. ئێمه ئه‌گه‌ر له‌دواى راپه‌رین له‌چه‌ندین ره‌وشى ناخۆش بوین، به‌ڵام دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له 2003 پیاده‌ى مافه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندى هه‌رێمایه‌تى ونێو ده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تیمان له‌ده‌ره‌وه هه‌یه، چه‌ندین كونسول له‌پایته‌خت بونى هه‌یه، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسى و بازرگانیه‌كان ئالوگۆرده‌كه‌ین.
كاتێك هه‌موو ئه‌م پێودانگه یاساییانه‌مان هه‌بێت، ئیدى چ رێگرییه‌ك هه‌یه ده‌ستورمان هه‌بێت، وه‌ك ده‌شزانین بونى ده‌ستور له‌ئێستادا بنه‌ماى مافى چاره‌ى خۆنوسین و راپرسى سه‌قامگیرتر ده‌كات، په‌یوه‌ندى ئێمه له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر ته‌ندروست رێك ده‌خات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێ ده‌ستور بێت، ماناى وایه سه‌ره‌تایه‌كى نارۆشن و نادیار به‌دى ده‌كه‌ین، ناكرێت هه‌نگاوى به‌ره‌و ده‌له‌تدارى به‌بێ یاسایى ده‌ستورى رێكبخرێت، به‌تایبه‌تى له‌هه‌زاره‌ى سێهه‌مدا كه‌جێگاى تاكره‌وى و پێشره‌وایه‌تى هێزیكى سیاسى بونى نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌وڵه‌تى یاسا ومه‌ده‌نى بنیاتبنێین پێویستمان به ده‌ستور هه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر وه‌ك میرنشین مامه‌ڵه بكه‌ین ئه‌وه‌یان قسه‌یه‌كى تره، بۆیه ده‌لێم هه‌نگاوى فیدرالى بۆ راپرسى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى به‌بىَ بونى ده‌ستور هه‌نگاوێكى ناكامى یاساییه.

پارێزه‌ر/ ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د