لە چەند کەناڵێکی راگەیاندنی جیا، باس لەوەکراوە کە گوایە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار من داوای دڵنایکردنەوەم لە کاندیکراوێک کردبێت. بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنم: کە داوای دڵنیاکردنەوەم لە ھیچ کاندیدکراوێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەکردوەو نایکەم. چونکە دەبێت ئەو کەسەی کاندید دەکرێت خۆی ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە کوردستانیان و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی لێی دڵنیابن.
ئەندامانی یەکێتیش کاتێک دڵنیا دەبنەوە، کە ئەو پۆستە بدرێت بە کەسێک کە لە قۆناغە جیاجیاکان خەباتی سیاسی و حزبایەتی نمونەی خۆراگری و دڵسۆزی بو بێت بۆ پرینسیپەکانی یەکێتی و ھەڵوێستەکانی رابردوی ئەمەی بۆ یەکێتییەکان(نەک تەنھا بۆ من)، سەلماندبێت.