هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك روونكردنەوەیەكیان لە بارەی كاندیدی
سەرۆك كۆماری عیراقەوە بڵاوكردەوە.
ئاگادارییەك دەربارەی كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق
بە سوپاسەوە بۆ هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەسووربوون لەسەر دابینكردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ئەمجارەش سەرۆك كۆمار بۆ كورد دەستەبەر كرا , لە ناو كوردیشدا بەرەزامەندی هەموولایەك سەرۆك كۆماری بە شایستەی هەڵبژاردن بەر ی.ن.ك كەوتەوە
بەم روونكردنەوەیە هەموولایەك ئاگادار دەكەینەوە بەتایبەتی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق كە لەسێ رۆژی ئایندەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوا بڕیار لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق پەسەند دەكات و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو بڕیارە ئاگادار دەكاتەوە تەنیا مەكتەبی سیاسیی دەسەڵاتی تەواوی هەیە كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار دیاری بكات و بەس
هەر هەنگاوێك پێچەوانەی بڕیاری شەرعی مەكتەبی سیاسی بۆ سەرۆك كۆماری بنرێت هەرگیز قبوڵناكرێت