
كەناڵی ئاسمانی BBC، لە راپۆرتێكدا ئاماژەیبەوەكردوە، كە ژنانی پێشمەگە هەموو بەیانیەك مەشق دەكەن لە شاری سلێمانی و ئامادەی دەكەن بۆ روبەڕبونەوە گروپە چەكدارەكان.
هەروا دەڵێـت، سەرەرای گەرمی هاوین، بەڵام بەردەوامن لە مەشقی سەربازی، هیچ جیاوازیەكیان نییە لەگەڵ سوپاكانی دیكە، چەك و پێداویستیان هەیە.
ناهیدە ئەحمەد، فەرماندەی هێزی ژنان بە bbcی راگەیاندوە، كە هێزەكە لە ساڵی 1996 پێكهێنراوە، بۆ بەرانگاربونەوەی رژێمی پێشوو سەدام حسێن.
ئەوەشدەخاتەڕوو، كە ئەو سەربازانە شەڕیان كەمبینەوە، بەڵام ئامادەن بچن باكور و رۆژئاوای عیراق بگرنەوە.
بەپێی راپۆتەكە، هێزی پێشمەرگە توانیویەتی كوردستان باپارێزێت و لەدوای تێكچونی دۆخی عیراق ناوچە نەوتیەكانی بای حەسەن لە كەركوك بگرن و پاراستنی بەشێك لە شوێنەكە بەدەست ژنانی پێشمەرگەوەیە.
هەروا ئاواس تۆفیق، پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردوە، كە لە هیچ شتێك ناترسێت و ماوەی هەشت ساڵە لە ریزی هێزەكانی پێشمەرگەیە، بەرگی لە خاكی كوردستان دەكەم".
ئاواس، كە دوو رۆژی لە هێزی پێشمەگە و چوار رۆژ لەگەڵ منداڵەكانی بەسەردەبات، دەڵێت "من بۆ بەرگی لە خاكەم شەڕ دەكەم كە ئەوە سەركەوتنێكی گەوریە".
هەروا دەربەند رەشید، پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، بە كەناڵەكەی راگەیاندوە، كە خێزانەكەی تەواو پاڵپشتی كارەكەی دەكەن.
راشیدەگەیەنێت، كە كچێكی 10 ساڵانی هەیە و كاتێك كچەكەی ڤیدیۆكانی داعش دەبینێت لەسەر فەیسبووك، پێم دەڵێت "تكایە دایكە تۆ كە دەچیت بۆ شەڕ منیش بەرە لەگەڵ خۆت