
عارف قوربانی، رۆژنامه‌نووس رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌نه ناراستن كه باس له وه ده‌كه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له هه‌ندێك بۆچوونی ئه‌و نیگه‌رانی ده‌ربڕیبێت و ئاشكراشیده‌كات رۆژانه چه‌ندین پڕ‌و پاگه‌نده‌و هه‌واڵی ناڕاست دژی ئه‌ندامانی یه‌كێتی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌نه‌ش كه دژی ئه‌و بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه، جۆرێكن له‌و پڕ‌و پاگه‌ندانه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه هاتووه: "یه‌ك دوو رۆژه هه‌ندێك به‌یج له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و یه‌ك دوو سایت هه‌واڵێكی ناڕاست و بێ بنه‌مایان بڵاوكردۆته‌وه، گوایه هه‌ڤاڵ خاتوو هێرۆ خان، نیگه‌رانی له‌هه‌ندێ بۆچون و هه‌ڵوێستی من ده‌ربڕیبێت".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
یه‌ك دوو رۆژه هه‌ندێك به‌یج له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و یه‌ك دوو سایت هه‌واڵێكی ناڕاست و بێ بنه‌مایان بڵاوكردوه‌ته‌وه، گوایه هه‌ڤاڵ خاتوو هێرۆ خان، نیگه‌رانی له‌هه‌ندێ بۆچون و هه‌ڵوێستی من ده‌ربڕیبێت.
ده‌مه‌وێ بۆ هه‌موو لایه‌كی روون بكه‌مه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراوه و دووره له راستیه‌وه، پێم وایه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وا و ناڕاستانه‌ی كه دژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ئاشكرا هه‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی چڕ ده‌كرێت بۆ ناشرینكرنی هه‌ڤاڵان و به‌رپرسانی یه‌كێتیی.
رۆژانه چه‌ندین پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵی ناڕاست دژی یه‌كێتی له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك به‌به‌رنامه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ش جۆرێكه له‌و پڕوپاگه‌ندانه.
عارف قوربانی