ئامانجەكانی توركیا لە هەرێمى کوردستان چییە؟
دیسانەوە شەڕێکی نەگریس بەر درگای ماڵی کوردی گرتووە و دڵی هەموو کردێکی نیشتمان پەروەر ، خاوەن خاک، مرۆڤ دۆستی بێزار کرووە.
هیچ گومانی تێدا نییە، تورکیا لەپشت ئەم رووبەڕوو بوونەوەیەیە و مەبەستێتی کورد بە کورد قڕ بکات، کە ئێستا تورکیا بەشێکی زۆری ڕۆژئاوای کوردستانی داگیر کردوەو بە ناڕاستەوخۆش باشوری کوردستانیشی لەژێردەستایەو چۆنیان بوێت وائەکەن بێ گەڕانەوە بۆ هیچ کەسێک، ڕۆژانە شاخ و کێو دەشت و دۆڵ و گوندەکان بۆمباران ئەکەن و کەس دەنگی لێوە نایەت و حکومەت و پارتی دەسەڵاتداریش بەو هەموو موڵگە و بنکە سەربازیانەی کە لە دهۆک و هەولێر و تا سلێمانیش جێگیریان کردووە ناڵێن داگیرکەر و بگرە بۆیان دادەتاشرێ و ئەڵێن لەبەر بوونی پەکەکە لەو ناوەن.
بەڵێ ڕاستە پارتی کرێکارانی کوردستان بوونیان هەیە لەباشور بەڵام: یەکەم ئەوان لە وڵاتی خۆیانن و ئەوە تورکەکان کە بێگانەن.
دووەم ئەوان لەخۆیانەوە نەهاتوون بەڵکو لەسەری داوای پارتی و یەکێتی هاتنە ئەو ناوچەیە کاتێک ترس هەبوو ئیسلامی توندڕەو لە قەندیل و ئەو ناوچانە جێگیربێت.
تورکیا بەنیازە "میساقی میللی" جێبەجێ بکات، کە به‌كورتی ئاماژه به‌داگیر كاریه‌كانی رژێمی توركیا ئه‌كه‌ین له‌ته‌واوی ناوچه‌كه ئایا توركیا ئامانجی چییه؟ بەتایبەتى لە هەرێمى کوردستان.
تورکیا بە بیانوی بوونی "پـــ ـەکــ ـەکــ ــە"وە زۆرجار هه‌ڵئه‌كوتێته سه‌ر باشوری كوردستان، ئه‌و ده‌وله‌تەی ، پێی ئه‌ڵێن توركیا میراتگری ده‌وله‌تی عوسمانییە.
میساقی میللی توركی له28ی كانونی دووه‌می سالی 1920 به‌پێی ئاگربه‌ستی "مه‌نده‌رۆس" له30ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1918یا كه له‌نێوان هێزه‌كانی هااوپه‌یماننان: ئیتاڵیا، فر‌نسا، به‌ریتانیاو ده‌وڵه‌تی عوسمانی واژۆكرا، لەو پەیمان نامەیەیا سنوری توركیا دیاری كرا،كه سنوری توركیای ئێستا تێئه‌په‌رێنێ بۆ سوریا و عیراق و شاره‌كانی حه‌له‌ب و موصل و كه‌ركوك و هه‌ولێرو سلێمانیش ئه‌گرێته‌وە.
بەپێی بەڵێننامەکە توركیا ئه‌و مافه‌ی هه‌بوو نه‌هێڵێت ئه‌و شارانه لە هیچ لاییه‌كه‌وه داگیر بكرێ و سوپای بۆ بجوڵێنرێ. به‌لام دوای تێگه‌یشتنی به‌ریتانییه‌كان له‌سنوری جوگرافیا و هه‌ڵكه‌وته‌ی موسڵ، ئاگربه‌ستی "مه‌نده‌رۆسیان" پشتگوێ خست و په‌لاماری شاری موسڵیاندا و ئه‌و شاره‌یان له‌ده‌ستی عوسمانی ده‌رهێنا.
له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م وڵاتانی زلهێز ئه‌یانویست ده‌وله‌تی عوسمانی لاواز بكه‌ن، كه ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌می له ده‌ستا مابوو، كه ئه‌وانیش سنوری توركیای ئه‌مرۆو رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان و به‌شێك له‌خاكی یۆنانی له‌ژێر ده‌ستا مابوو. ده‌ره‌نجام سه‌ره‌تا په‌یمانی سیڤه‌رو دواتر په‌یمانی میساقی میللی لە28ی كانونی دووەمی 1920 له مه‌جلسی په‌یمانی ده‌وله‌تی عوسمانی په‌سند كرا و به‌م جۆره‌ش له‌چوارچێوه‌ی كۆماری توركیا بچوكیان كرده‌وه.
په‌یماننامه‌ی میساقی میللی توركی له چه‌ند خاڵێكە:
١. له‌كاتی ئاگر به‌ستی مۆندۆرۆس ئه‌وناوچه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردانه‌گیرابوو به‌دڵنیاییه‌وه خاكی توركیایه و نابێ پارچه بكرێت.
٢. ئه‌گه‌رپێویست بكات له‌هه‌رسێ ویلایه‌تی قه‌رس و ئه‌رده‌هان و باتووم، ریفراندۆم ئه‌نجام بیرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ژێرده‌ستی عوسمانی بمێنێته‌وه یان نا.
٣. عه‌ره‌به‌كان مافی خۆیان دیاری ئه‌كه‌ن و ئه‌و شوێنه‌ی له‌ژێرده‌ستی عوسمانیابێت و زۆرینه‌ی عه‌رەب بێت ئه‌وا ریفراندۆمی تیا ئه‌كرێت.
٤. چاره‌نوسی یاسایی رۆژئاوای توركیا به هه‌ڵپه‌سێراوی ئه‌مێنێته‌وه، ته‌نها به ریفراندۆم چاره‌نوسی یه‌كلای ئه‌كرێته‌وه.
٥. ئاسایشی ئه‌سته‌مبول و ده‌ریای مه‌رمه‌ره له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه فه‌راهه‌م ئه‌كرێت و له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێك پارێزراو ئه‌بێت.
٦. كه‌مینه‌كان له‌ووڵاتانی تردا واته ئه‌و شوێنانه‌ی تورك كه‌مینه‌ن ده‌بێ مافیان پارێزراوبێت و به‌فه‌رمیش رابگه‌یه‌نرێت.
ئێستا ئەردۆگان و تورکیا چاویان بڕیوەتە هەموو ئەو ناوچانەی میساقی میللی ئەیانگرێتەوە و بگرە زیاتریش و بە شێوەی پراکتیکیش دەستاین پێکردووەو لە هەندێک شوێنیش ئامادەکاری بۆئەکەن، بەدیاری کراوی لە باشوری کوردستان چەندین بنکەی سەربازی گەورەیان دامەزرانووە بەڵام ئەوەی کۆسپە و تەگەرەیە لەبەردەمیانا پارتی کرێکارانی کوردستانە ، هەربۆیە بەنیازن بۆ داگیرکردنی کوردستان ئەو کێشەیە هەر بەخودی کورد چارەسەر بکەن لەڕێی ئەوەی کورد بکەن بە گژی کوردا و خوێنی کورد بەدەستی کورد بڕژێنن، ئەمەش بۆ ئەوان دوو سودی هەیە، یەکەم کورد لاواز ئەکەن لەکاتی جێبەجێ کردنی میساقی میللیا کورد بڕشتی پێ نامێنێ بۆ بەرگری. دووەمیش تا بە خەڵک وڵاتانی جیهان بڵێن کە بۆ گەرانەوەی ئاشتی یەنە ناوەوە و ئیتر وەک نمونەی قوبرس بۆ هەتا هەتایە ئەمێنەوەو کوردستان بۆ ئەبەد داگیرئەکەن.