نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

29/04/2024

پارتی ‏: ‏بەهۆکاری ‏هەوڵی ‏هەناردەکردنی ‏غازی ‏کۆڕمۆ ‏ئێران ‏هێرشی ‏کردە ‏سەر ‏ماڵی ‏پێشڕەو ‏دزەیی


پەرلەمانتارێكی پارتی میشیاكانی نزیك لە ئێران هێرشەكەی سەر كۆرمۆریان ئەنجامداوە
پێشڕەو دزەیی ویستی غازی هەرێم هەناردەى ئەوروپا بكات ئێران هێرشی كردە سەری

شێروان دوبەردانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا: ئەو هێرشەی سەر کۆرمۆر ئەوە یەکەمجار و دواجاریش نابێت کە میلیشییاکانی نزیک لە وڵاتێکی دراوسێ کە ئێرانە چەندین جارە هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر.

هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانی دێت بۆ ئەمەریکا کە چەندین ڕێککەوتنی گرنگی لە بواری گاز و وزەدا کردبوو، دیارە عێراق بایی چەندین ملیار دۆلار غاز لە ئێران دەکرێت بە مەبەستی وەبەرهێنانی کارەبا.

 پێشتریش کە کۆمپانیای کار و (ڕەحمەتی پێشرەو دزەیی) ویستیان گرێبەست بکەن بۆ هەناردەکردنی غازی هەرێم بۆ ئەوروپا بە هەمان شێوە ئێران هێرشی کردە سەرییان.

ئێستاش لای حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمیش ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو گروپەی هێرشیان کردۆتە سەر کۆرۆمۆر سەر بەکێ و چ لایەنێکن، هۆکارەکە ئابوری و سیاسیە

خۆ ئەگەر سەیری بەیاننامەکانی عێراق بکەی دەڵێت، گروپی لە یاسا دەرچوو، چونکە ئەوان دەیانناسن ئەو گروپە کە دێن بە بازگەکانی عێراق چ هێزە عێراقییەکانی ناوخی یا ئەوانەی حەشد بێت تێدەپەڕێن و هێرش دەکەنە سەر کۆرۆمۆر دەزانن کێن و سەر بە کێن."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085