نوێترین

recent

13/05/2024

دوپشکەکەی ‏ئەوروپا ‏لە ‏سلێمانی ‏دەستگیرکرا


هێزێکی تایبەتی ئاسایشی سلێمانی ئەو داواکراوە نێودەوڵەتیەی بە "دووپشک" ناسرابوو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکرد.

کوردێک بەناوى بەرزان مەجید، کە نازناوی دووپشکی هەیە بەناوبانگترین قاچاخچی ئەوروپایە و لەلایەن پۆلیسی زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا داواکراوە، بەرزان لە سلێمانیە و پۆلیسی نێودەوڵەتیش بەدوایدا دەگەڕێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی دەستیکەوتووە "(گۆران دوپشک) مافیا مەترسیدارەکەی بەریتانیا لەسلێمانی لەلایەن تیمێکی تایبەتی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکراوە"

کەناڵی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکیدا سەرەتا چوەتە ئیستانبوڵ، لە موڵک و ماڵ و شوێنی بەرزان پرسیاری کردووە، بۆی دەرکەوتووە لەوێ هەم کەسانی پاسەوان و بەردەستی هەیە، هەم کەسێکی ناسراوە بەڵام دووپشك لەوێ نەبووە و زانراوە لە سلێمانی دادەنیشێت.

بەرزان چەند جارێک رەتیکردووەتەوە قاچاخچی بێت، بەڵام لە کۆتاییدا رایگەیاندووە، لە 2016ـەوە چووەتە بوارەکە و لەنێوان ساڵانی 2016 و 2019دا یەکێک بووە لەو دوو کەسە سەرەکییەی سەرکردایەتیی گەشتەکانی کۆچبەرانی نایاساییان کردووە لە بەلجیکاوە بۆ فەڕەنسا و دانی بەوەدا ناوە، لەوکاتەدا بە ملیۆنان دۆلار مامەڵەی کردووە.

دووپشك یان سكۆرپیۆن، نازناوی ئەو گەنجە كوردەیە كە چەندین وڵاتی ئەوروپی، وەك یەكێك لە دیارترین و داواكراوترین قاچاغچییەكانی مرۆڤ، بەدوایدا دەگەڕێن،

(بەرزان مەجید)ە، كاتێك تەمەنی (20)ساڵ بووە، لە ساڵی (2006)دا، بەرزان لەپشتی بارهەڵگرێكدا بە قاچاغ خۆی گەیاندووەتە بەریتانیا.

دوپشک لە دادگایەكی بەلژیكا (121) تۆمەتی بەسەردا ساغكراوەتەو بە (10) ساڵ زیندانی سزادراوە، داواكاری گشتی بەلژیكا دەڵێت، لە كۆتایدا هەر دەكەوێتە دەستمان.

بۆ چەند ساڵێک لە شانشینی یەكگرتووە ماوەتەوە، هەندێكی لە زیندان بەسەربردووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی پەیوەست بەچەك و مادەی هۆشبەر، دواجار لەساڵی (2015)دا رەوانەی عێراق كراوەتەوە.

کەناڵی بی بی سی دوای هەوڵێکی زۆر دێنە سلێمانی و لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە قاوەخانەیەکدا چاویان بە دوپشک دەکەوێت، ئەو رەتیكردەوە، كە یاریزانێكی گەورەو سەرۆكی رێكخراوێكی تاوانكاری بكات، وتی: گروپەكانی تر هەوڵیانداوە تێوەی بگلێنن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085