نوێترین

recent

14/05/2024

یابان یاسایەک دژ بەکورد دەردەکات


ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی بانگەشەی ئەوەیکردووە، حکومەتی وڵاتەکەی بیر لەدەرکردنی یاسایەک دەکاتەوە بۆ بلۆککردنی سەروەت و سامانی ڕێکخراوە کوردییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌).

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەوڵیی QHA، ڕۆژنامەنووسی ژاپۆنی ئیشی تاکاکی ڕایگەیاندووە، پەرلەمانی ژاپۆن پرسی قەدەغەکردنی سەروەت‌و سامانی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی پارتی کارێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی خستۆتە کارنامەی خۆیەوە، ئەمەش بەپشتبەستن بەهەوڵی چەند ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی و چالاکوانانی تورکیا.

تاکاکی ڕاشیگەیاند، “لە 8ی ئایاردا لەپەرلەمانی ژاپۆن پرسی پەکەکە تاووتوێکرا، دوای ئەوەی کوردانی دانیشتووی ژاپۆن ستایشی پەکەکەیان کردو ئاڵای پەکەکەیان هەڵداو لەجەژنی نەورۆزدا گۆرانی شۆڕشگێڕانەیان وت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لێدوانەکەی یۆکۆ کامیکاوا وەزیری دەرەوە کە دەڵێت “پێویستە چاودێریی پەکەکە بکرێت، با بە هاوکاریی تورکیاو ژاپۆن چالاکییەکانی پەکەکە ڕابگرین”، بەڵگەیە لەسەر خواستی حکومەتی ژاپۆن بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ بلۆککردنی سەروەت‌و سامانی پەکەکە لەیابان.

تاکاکی ئاماژەی بەوەشکردووه‌، کاتێک کوردەکان لەژاپۆن لەماوەی ساڵی 2023دا ئاهەنگی نەورۆزیان لەپارکێکی پارێزگای سایتامە ڕێکخست، ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان و وێنەی ڕێبەرەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالانیان هەڵگرتبوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085