
دەستەی دادوەری کۆمسیۆن تانەکەی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی کە لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی داب‌و، سەبارەت بە راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان وەرگرت، چونکە لەکاتی یاسایی خۆیدا تۆمارکراوە.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەکەی رزگار حاجی حەمە وەرگرت
به‌گوێره‌ی بڕیارێکی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، کە واژۆی دادوەر حەسەن فواد سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە، بڕیاردراوە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەکەی رزگار حاجی حەمە محێدین لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی وەربگرێت، کە لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشکەشی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی کردبو.
مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانداوە
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه، بڕیاریداوە تایەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بڕگەی دو لە ماددەی دو تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی بڕ‌یاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن کارە هونەری و داراییەکانی هەڵپەسێرێت، لەوچوارچێوەیەشدا لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا، لەبارەی راگرتنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان.
بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌كاتێكدابو كه به‌پێی ده‌ستور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت
رزگار حاجی حه‌مه‌د، لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، "بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌كاتێكدابو كه به‌پێی ده‌ستور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڕ‌یاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕ‌یوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له‌شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناده‌ستوری بونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تانه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئاڕ‌استه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن كراوه‌و تێیدا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانه وه‌لائییه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، كه له‌بڕ‌یاره‌كه‌ی كۆمسیاراندا وردتر بڕ‌یار له‌و فه‌رمانه دراوه‌و به‌شێك له‌كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌ساردوه، یه‌كێتیش هه‌مو رێكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی بۆ ده‌ركردوه.