نوێترین

recent

17/05/2024

بافڵ تاڵەبانی" ئەمریکاوە هەڕەشەی ئەنجام نـە دانی هەڵبژاردن دەکات.

 


بافڵ تاڵەبانی ئەمجارە بە ئەمریکاوە هەڕەشە دەکات،

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە واشنتن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوەو لە دوای کۆبونەوەکە هەڕەشە دەکات و دەڵێت ”بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن”.
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بافڵ تاڵەبانی لە دیداری زانکۆی ئەمریکی ئەوەی خستەڕوو کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت. بەڵام دادگای فیدڕاڵی بە بڕیارێکی وەلائی بەشێک لە ڕێککارەکانی کۆمسیۆنی ڕاگرتووەو بەو هۆیەوە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ناتوانرێت بەڕێوەبچێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبونەوەکەی نێوانەمەککۆرگ و تاڵەبانیدا باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوەو تاڵەبانی رایگەیاندووە، هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی هاونیشتمانییان و پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی نوێبوونە و گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانیدا. بۆیە بە هەمووشێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستێتەوە کە دەیانەوێت بەربەست لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن و قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو رووخسارە گەشەی هەرێمەکەمان کە هەوڵی بۆ دەدەین، بکەوێتە مەترسییەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085