نوێترین

recent

18/05/2024

یەکێتی بەتوندی وەڵامی ڕٶژنامەی خەبات ئەداتەوە.

 



وەڵامێک بۆ ڕۆژنامە ڕوو زەردەکەی خەبات

غازی فەیسڵ 

جیاوازیەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتەکەی بارزانی ! هەر لە سەرەتای ساڵی 1960 ەوە جیوازی فکری هەبوو لەنێوان خوالێخۆشبوان مام جەلال تاڵەبانی مەلا مستەفا بارزانی بۆیە سەرەتای ساڵی 1976 ەوە جیاوازیە فکری وو ئایدیاکەی نێوان باڵی مەکتەبی سیاسی و بارزانیەکان گەیشتە لوتکەو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دامەزراوپشت ئەستور بەگەل و نیشتیمان و بەبەرنامەیەکی تێروتەسەل و لەسەردەمێکی زەحمەتداو دەستیان بەخەباتی سیاسی پێشمەرگایەتی کرد بارزانیەکانیش هەرلەوسەردەمدا پشتیان بە دوژمنانی گەلەکەمان دەبەستا بۆیە پێویستە بزانرێ ماوەی نیوو سەدە زیاترە ئێمە کێشەمان هەیە لەگەڵ حزبەکەی بارزانی و دانمان بەخۆماندا گرتوەو باجی گەورەمان داوە لە پێناو یەکڕیزی نیشتیمانی کە هەمیشە هەوڵیان داوە لەڕێگەی دووژمنانی گەلەکەمان بنەماڵەکەیان زاڵ بکەن بەسەر کوردستانی باشور ئێمەیش وەک و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپاڵ خەباتی کوردانەماندا هەوڵی ئازادی و دیموکراسیمان بۆ تەواوی گەلی کورد داوە لەو ململانێیە درێژ خایەنەی نێوان ئێمەو بنەماڵە ( فەرمانسەپاوەکەی ) بارزانیەکان گەلی کورد هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆیەوە بینیوەو ڕێگەی سەخت و دژواری بڕیووە لەهەموو ئەو کاتانەی بارزانیەکان لەڕێگەی هێزی دەرەکی و داگیرکەرانەوە پلانی هێرش و لەناو بردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و حزبە شۆڕشگێڕەکانی کوردستانیان داڕشتووە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پشتیوانی جەماوەر و حزبە کوردستانیەکان پلانی بارزانیەکان و دژمنانی گەلەکەمانیان تێک شکاندووە بەداخەوە پارتی بارزانی بەردەوامن و هەمیشە گوێڕایەڵی پلانی دوژمنانی گەلەکەمان بوونە پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێ ( خوویەک بیگری بەشیری بەری نادەی بەپیری ) لەماوەی نیوو سەدە خەبات و قوربانی دانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەندین جار گەلی کورد لە باشوری کوردستان گەیشتۆتە لوتکەی سەرکەوتن و سەربەخۆیی بەڵام پارتی بارزانی بەپشتیوانی بەعسیەکانی جاران و ئۆردۆغانی ئێستا شکستیان بە دەسکەوتەکان و سەرکەوتنەکان هێناوە بۆ کورت نوسینی بابەتەکە هەموو هەوڵەکانی بارزانیەکان ڕیزبەند ناکەین و خوێنەران دەیان بەڵگەی خیانەتی نیشتیمانی پارتی بارزانیان لە بەردەستە ئەوەی مەبەستمە بیڵێم پارتی بێجگە لەهێنانی هێزێکی زۆری دەوڵەتی تورکیاو دەیان بنکەو بارەگای نهێنی تورکیا و هێرشی ڕۆژانە فڕۆکەی شەڕکەریان بۆ ناو قوڵایی خاکی هەرێمی ئازادکراوی کوردستان ڕۆژانە جاسوسی لەسەر ی ن ک و پککە دەکەن و هەر بە جاسوسی و هێنانی هێزوو دڕۆن و فڕۆکەوەش نەوەستاون بە ئاشکراش لەڕۆژنامە ڕەسمیەکانیان هانی تورکیا دەدەن هێرش بکەنە سەر سنوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تاوەک و ژێر دەسەڵاتی زەردی خۆیان ژێر دەسەڵاتی یەکێتیش تەسلیم بەهێزەکانی تورکیای داگیرکەر بکەن ببین بە مانشێتێکی گەورە لە ڕۆژنامەی خەبات ژمارە 6741 ی 14 _ 5 _ 2024 نوسیتیان لە سلێمانی یەکێتی ڕاهێنان بە گەڕیلا دەکات و ڕەوانەی قەندیل و ڕۆژئاوای کوردستانیان دەکات ! ئەم مانشێتە گەورەی ڕۆژنامە ڕووزەردەکەی پارتەکەی بەرزانی دووشتی گرنگمان پێ دەڵێت یەکەم : ئاشکرای دەکات کە پارتی هەر بە ڕاپۆرتەنهێنی و هەواڵگریەکانی ناوەستێت دژی یەکێتی و ڕۆژئاواو پەکەکە بەڵکو لەڕێگەی ڕۆژنامەو هەواڵەکانی ڕۆژانەشی لەهەوڵی هێنانی سوپای تورکیایە بۆسەر کوردستان و دەیەوێ هەموو هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا ! دووەم : ڕۆژنامەکەی بنەماڵەی بارزانی پێمان دەڵێ یەکێتی و پەکەکەو ڕۆژئاواو حزبەکوردستانیەکان پشتیوانی یەکترن و تەنها پارتەکەی بارزانیە بۆتە کەواسوروو داردەستی داگیرکەران و شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمەی یەکێتی باجی پشتیوانی براکانمان بدەین . غـازی فیصـل سیان مەخمور 17 _ 5 _ 2024

Picsart-24-02-23-21-31-09-085