نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

02/05/2024

پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت باری نائاسایی ڕابگەیەنێت و هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت باری نائاسایی ڕابگەیەنێت و هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە !ناوەندی هەواڵدروست بوونی شەڕ لە سەعاتی سفردایە و پارتی هێزەکانی ڕۆژ و گوڵانی بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا خستۆتە حاڵەتی ئامادەوە بە مەبەستی دروست کردنی بارودۆخێک تا لە ڕیگەیەوە و لە نزیکترین کاتتدا باری نائاسایی ڕابگەیەنێت .

لەدوای ئەوەی کارتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان یەک لە سەریەک شکستیان هێنا، بە پێی نوێترین زانیاری، پارتی بە پلانی تورکیا کارتی دروست کردنی شەر لە دژی کوردان لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا دەکاتە بیانوویەکی دیکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی باری نائاسیی لە لایەک و هێنانی زیاتری سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی کوردستان لە لایەکی دیکەوە .

زانیاریە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆبیلی سەربازی بە چەک و جبەخانەوە داخلی نێو کوردستان کردووە، لە ئێستادا هێزەکانی ڕۆژ کە لەلایەن تورکیاوە پڕچەک دەکرێن و مەشقیان پێکراوە هاوکات هێزەکانی گوڵانی پارتی خراونەتە حاڵەتی جموجوڵەوە بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە پێش سوپای تورکیاوەن بۆ هێرش کردن .

زانیاریە بەدەستگەشتووەکان ئاماژە بۆ دروست بوونی شەر دەکەن لە ئان و ساتدا، بەو پێیەی پارتی هەموو ئامادەکاریەکانی بۆ ئەو شەڕە تەواو کردووە و دەیەوێت لانی کەم هەریمی کوردستان بۆ ئەم قۆناغە بخاتە حاڵەتی شەرەوە بە مەبەستی دروستکردنی شەرعیەتێک لە دواخستنی هەلبژاردن و درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی لە ریگەی ڕاگەیاندنی شەڕ و باری نائاساییەوە .

ئەم کارتەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان بە باریکی سیاسی و ئابوری قەیراناویدا تێپەڕ دەبێت و هەرێمەکە لە بەردەم هەڵبژاردن و دووڕێیانێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ریگەی بەغداد و لایەنە سیاسیە عەرەبیە دەسەڵاتدارەکانی عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی بڕیار بەدەستەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدات بەڵام بێ ئەنجام بووە و پێدەچێت هەڵبژاردنی کارتی شەڕ لە دژی پەکەکە وەک دوادەرفەت ببینێت بۆ دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە .

Picsart-24-02-23-21-31-09-085