نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

19/04/2024

بەرپرسێکی باڵای پارتی لە ماڵەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە




بەڕێوبەری زیندانی نهێنی سپیلک، شەوی رابردوو بەکوژراوی تەرمەکەی لەماڵی خۆیدا دۆزرایەوە.

زیندانی سپیلك،ئەو زیندانە دەکەوێتە سەر چیای سپیلک، لە نێوان شاروچکەی حەریر و خەلیفان، و پێکھاتووە لە قەڵایەکی عەسکەری کە سەددام حسێن دروستی کردبوو پێشتر سەربازگەی لەشکری بەعس بوو 

 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سۆران، ئاشکرایکرد، بابەکر حەسۆ کانیەلنجی ئەمشەو لەماڵەکەی خۆی کوژراوە.

میدیاکانی پارتی هەواڵی مردنی ئەو پەرپرسەیان بڵاوکردەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکە و شێوازەکەی ئاشکرا بکەن.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی هۆکاری کوژرانی ئەو بەرپرسەی ئاشکرا نەکردوەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

زیندانی سپیلك،ئەو زیندانە دەکەوێتە سەر چیای سپیلک، لە نێوان شاروچکەی حەریر و خەلیفان، و پێکھاتووە لە قەڵایەکی عەسکەری کە سەددام حسێن دروستی کردبوو پێشتر معەسکەری لەشکری بەعس بوو 

بەشی دواوەی قەڵاکە زیندانێکی تایبەتی تیایە، کە تەنها بەرپرسانی باڵای پارتی ودەزگای پاراستن دەزانێت کێن ئەوانەی لەو زیندانەدان، تەنانەت زورێک لە زێرەڤانانی ئەو قەلعەیە نازانن کە زیندانی نھێنی تیایە، وبێجگە لە دەرگای گەورەی پێشەوە، دەرگایەکی تر لە دواوە ھەیە، کە تایبەتە بە زێرەڤانانی زیندانیەکە.

بە پێشمەرگەکانی دەوروبەر ووتراوە بویە کەس نابێ نزیک ببیتەوە لەو بەشی دوایی قەڵاکە چونکە چەکی قورسی تیایە ومەخزەنە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085