نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

19/04/2024

چەند پاسەوانێکی عەتا سەراوی دەستگیر دەکرێن


هێزێکی ئەمنی ئێوارەی ئەمرۆ چوونەتە سەر ماڵی عەتا سەراوی لە گەڕەکی سەرچنار و چەند پاسەوانێکیان دەستگیرکردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەرەکی سەرچنار کە لە ئۆتۆمبیلێکی ئەو ئەندامەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی دا روویدا.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارێک هەیە لەلایەن سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانە وەربگیرێنەوە کە لەلای ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوو بوون زۆرێک لە ئەندامانی پێشوو ئۆتمبیلەکانیان رادەستی یەکێتی کردۆتەوە، چەند ئەندامێکیان ماون کە یەکێکیان عەتا سەراوی بووە.

تەقینەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی گەرەکی سەرچناو لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی عەتا سەراویدا، گومانێک لەلای هێزە ئەمنییەکان دروستبووە کە ئەم تەقینەوەیە دروستکراوبێت، هەر بۆیە ئاسایش چوونەتە سەر ماڵەکەی و پاسوانەکانیان گرتووە تا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن.


دوای رووداوەکە بە دوو کاتژمێر دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/١٩کاتژمێر١٢ لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک روویدا و هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتەوە و دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە". 
 
بەهۆی تەقینەوەکەی ئۆتۆمبیلەکەی عەتا سەراوی دوو ئۆتۆمبیلیش گڕیان گرت و زەرەریان پێکەوت، عەتا سەراوی بە میدیاکانی راگەیاندبوو کە چەند مەترێک دوای دابەزینی لە ئۆتۆمبیلەکە تەقیوەتەوە. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085