نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

19/04/2024

دەستەواژەی ‏`خوێن ‏قەرزارە` ‏سەرهەڵدەداتەوە

لەکەرکووک هەڕەشەی کوشتن لە چالاکوانێک دەکرێت و لەسەر دیواری ماڵەکەی نووسراوە "مطلوب دم"، ئەم دەستەواژەیە لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا زۆر باوە و بە مانای "خوێن قەرزاری" یان "خوێنی لەسەرە" دێت.

 لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، دەستەواوی "خوێن قەرزارە" بەتایبەت لە دوای ساڵی 2003 ەوە سەریهەڵداوە، گرووپە جیاوازەكان و بەشێك لە كەسانی دوژمندار بۆ هەڕەشە و ترساندن بەكاریدەهێنن.

عومەر ئەحمەد، مامۆستا و چالاکوانێکی سڤیلی خەڵکی کەرکووکە و لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی: ڕووداوێک بۆ یەکەمجار لە پارێزگای کەرکووک ڕووبدات، "گرووپێکی دەرەوەی یاسا هەستاون بە نووسینی دەستەواژەی "مطلوب دم" لەسەر دیوارەکانی ماڵەکەم".

لەسەر دیوارەکان و دەرگای ماڵەکەی ئەو دەستەواژەیە نووسراوە و ئەو چالاکوانە داوای کردووە، هێزە ئەمنییەکانی شارەکە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن.

دەستەواژەی "مطلوب دم" ناوبانگێکی زۆری لە عێراقدا هەیە کە بەزۆری لەسەر دەرگای ماڵ و خانوو دوای هەر ڕووداوێکی کوشتنی بە ئەنقەست یان بێ مەبەست دەنووسرێت.

لە شوباتی 2018 وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بەوەی هەرکەسێک ئەو دەستەواژەیە لەسەر دیوارەکان بنووسێت، ئەوا کارەکە بە جۆرێک لە تیرۆر پۆلێن دەکرێت و مامەڵە لەگەڵ تاوانبارەکەدا دەکرێت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085