نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

19/04/2024

تەیف ‏سامی: ‏مووچەی ‏٣ ‏مانگی ‏ساڵی ‏ڕابروو ‏لەسەر ‏حکومەتی ‏هەرێمە


تەیف سامی بۆ میدیاکان:
بەردەوامدەبین لە پێدانی مووچەی مەدەنی و سەربازی و خانەنیشانانی هەرێمی کوردستان.

لە بەرامبەردا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هاوکاری وەزارەتی دارایی فیدرالی بکەن لە تەوتینکردن لە رێگەی بانکە حکومەییەکان، بانکی رەشید و رافیدەین و تیبی ئای.

بانکەکان بەلێن دەدەن لە دوای تەوتین، مووچەکان لە رێگەی دیجتاڵەوە دەدرێت.

بەغدا پارەی سێ مووچەی ساڵی رابردوو خەرج ناکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی خۆی هەبووە و ئەوان بەرپرسن.

پرسی پلە بەرزکردنەوە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەڵام ئێمە ئەو پارەیە خەرج دەکەین کە لە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیارکراوە و زیاتر خەرج ناکەین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085